بانگکرانی دووبارەی باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران بۆ وەزارەتی دەرەوە
دوابەدوای هەنگاوە ناڕەواکانی لەندەن بۆدانانی ناوی سپای پاسداران لە لیستی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان، هوگۆ شۆرتێر باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران جارێکی دیکە بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوە .
وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند کە عەلیرەزا یوسفی، یاریدەدەری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی ئەوروپای ڕۆژئاوا، لە دیدار لە گەڵ بالوێز ی ئیگلیز ناڕەزایەتی توندی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە دژی ئەم هەنگاوە دوژمنکارانە و لێدوانەکانی وەزیری ناوخۆی ئینگلیزی لە دژی ئێران بە نابەرپرسیارانە وەسف کردووە، کە بە پێچەوانەی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتەکانە. بەڕێوەبەری گشتیی ئەوروپای ڕۆژئاوای وەزارەتی دەرەوە هەروەها ئاماژەی بە مێژووی میوانداریەتی ئینگلیز لە ئەندامان و گرووپە دژە ئێرانیەکان کرد و جەختی کرد کە سپای پاسداران ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرگری لە ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی ئێران و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هەر هەنگاوێکی دوژمنکارانە یان یاسادانانێک لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕووبەڕووی وەڵامێکی بەبڕشتانە ی تاران دەبێتەوە .