وتەبێژی ئەرتەش : گەرووی هورمز تا قەبووڵکردنی تەکووزیی ئێرانی داخراوە دەمێنێ
تهمووز 16, 2026 18:15 Asia/Tehran
وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی ئەمریکا ئەو سیستەمە یاساییە و میکانیزمە قبوڵ دەکات کە ئێران دەیەوێت بەڕێوەی ببات.
ئەمیر سەرتەیپ ئەکرەمینیا جەختی لەوە کردەوە کە کۆنترۆڵی ستراتیژیکی گەرووی هورمز بووەتە داواکارییەکی نیشتیمانی و وتی: هێزە چەکدارەکان لەم ستراتژییە پاشەکشە ناکەن. ئەکرەمینیا هەروەها هۆشداریی دایە ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێی کە هەرچەشنە کەڵک وەرگرتنێک لە خاکی وڵاتانی ناوچەکە بۆ پەلامار بە دژی ئێران بێ وەڵام نابێت و تاکە ڕێگا بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ئەوەیە کە ئەمریکا کۆتایی بە کارە دوژمنکارانەی خۆی بهێنێت و پابەند بێت بە بەڵێنەکانیەوە و ئەو میکانیزم و یاسایانە قبوڵ بکات کە کۆماری ئیسلامی ئێران دایناوە .
سەرپەیڤ