غەریبئابادی : ئەمریکا لەباتی شەڕ، ڕێکارێکی دیکە بگرنە بەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445490-غەریبئابادی_ئەمریکا_لەباتی_شەڕ_ڕێکارێکی_دیکە_بگرنە_بەر
جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکا وتی : ئەولەوییەتی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران بەرگری شێلگیرانە لە وڵات و وەڵامدانەوەی توند بە دەسدرێژکارانە
(last modified 2026-07-18T14:10:04+00:00 )
ته‌مووز 18, 2026 17:37 Asia/Tehran
  • غەریبئابادی : ئەمریکا لەباتی شەڕ، ڕێکارێکی دیکە بگرنە بەر

جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکا وتی : ئەولەوییەتی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران بەرگری شێلگیرانە لە وڵات و وەڵامدانەوەی توند بە دەسدرێژکارانە

کازم غەریبئابادی  وتیشی : ئەمریکییەکان پێشتر وەڵامی کارەکانیان وەرگرتووە و ئەگەر عاقڵ  بن، پێویستە لەبری شەڕ  ڕێگاچارەسەری دیکە هەڵبژێرن. غەریبئابادی  وتی: ئەمریکا بە کردەوە شەڕانگێزەکانی خۆی، هەموو ئەرکەکانی خۆی لە چوارچێوەی "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد" پێشێل کردووە، هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە چوارچێوەی ئەم لێکتێگەیشتنەدا جێبەجێکردنی هەموو ئەرکەکانی خۆی وەستاندووە. تا ئەو کاتەی ئەمریکا پابەند نەبێت بە ئەرکەکانییەوە، ئێران هیچ کام لە ئەرکەکانی بەپێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد جێبەجێ ناکات.