سەردار شکارچی :تۆڵەکردنەوەی ئێمە دەرکردنی ئەمریکا لەناوچەکەیە
وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکان وتی : بەڕای گشتیی ئێران، نابێت پرسی تۆڵەسەندنەوە لە ئاستی ئۆپەراسیۆنێکی تاکتیکی و کورت بکرێتەوە. بەڵکو ستراتیژی ئێمە دەرکردنی ئەمریکییەکانە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.
سەردار ئەبولفەزل شکارچی وتی: بە کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە، ڕژێمی زایۆنیش دەگاتە چارەنووسی کۆتایی خۆی. ناوبراو بە ئاماژەدان بە شکستی ئەمریکا لە گەیشتن بە ئامانجەکانی دژ بە ئێران، لەوانە هەوڵدان بۆ زاڵبوون بەسەر گەرووی هورمز و دوورگە ستراتیژییەکانی کەنداوی فارس، جەختی لەوە کردەوە کە دوژمن شکستی هێناوە لە گەیشتن بە ئامانجەکانی. شێکارچی هەروەها زیادی کرد: لە دوای کۆتاییهاتنی شەڕی 12 ڕۆژە، هێزە چەکدارەکان پێشبینی ئەگەری ململانێی توندتریان کردبوو و تا ئێستاش بە ئامادەیی تەواوەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەن. هەروەها جەختی لە ڕۆڵی یەکگرتوویی و بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی توندی ڕێوشوێنی فەرماندەیی لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەکاندا کردەوە.