عێراقچی: سوورین لەسەر بەرەڤانیکردن لە بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی نیشمانیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445638-عێراقچی_سوورین_لەسەر_بەرەڤانیکردن_لە_بەرژەوەندییەکان_و_ئاسایشی_نیشمانیی_ئێران
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ "سێرگئی لاڤرۆف"ی هاوشانە ڕووسیەکەی پێی داگرت: سوورین لەسەر بەرەڤانیکردن لە بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی نیشتمانیی ئێران. وەزیری دەرەوەی چینیش لەدیدار لەگەڵ عێراقچیدا وتی: پیکەن پاڵپشتی ئێران دەکا لە پاراستنی سەروەرییەکەی.
(last modified 2026-07-25T15:00:40+00:00 )
ته‌مووز 25, 2026 18:36 Asia/Tehran
  • عێراقچی: سوورین لەسەر بەرەڤانیکردن لە بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی نیشمانیی ئێران

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ "سێرگئی لاڤرۆف"ی هاوشانە ڕووسیەکەی پێی داگرت: سوورین لەسەر بەرەڤانیکردن لە بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی نیشتمانیی ئێران. وەزیری دەرەوەی چینیش لەدیدار لەگەڵ عێراقچیدا وتی: پیکەن پاڵپشتی ئێران دەکا لە پاراستنی سەروەرییەکەی.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیدار لەگەڵ هاوشانە رووسیەکەی وتی: ئیران هەروا کە لەبواری دیپلۆماسیدا لێبڕاوبوونی خۆی پیشاندا، سووریشە لەسەر بەرەڤانیکردن لە بەژەوەندییەکان و ئاسایشی نیشتمانیەکەی و ڕێگریی لە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای ئەمریکا لە گەرووی هورمز بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانیی ئێران.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی چینیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: وانگ ئی لە دیدار لەگەڵ سەید عەبباس عێراقچی هاوتا ئێرانییەکەی وتی کە پیکەن پشتگریی لە ئێران دەکا لەپاراستنی سەروەریی، ئاسایش و مەزنایەتییە نیشتمانییەکەی.

وانگ ئی هەروەها وتی کە لێک گەییننامەی ئیسلامئاباد، دەرهاویشتەو ئەنجامی بەنرخی نێوەندگریی چەندلایەنەیەو دەربڕی هۆگریی ئێڕان و خەڵکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادان و سەقامی پاوەجێ

وانگ ئی وتیشی، دانوستانەکان دەبێ بەردەوام بکرێن و گەڕانەوە بۆ ئەو کۆدەنگییەی لە لێک گەیشتننامەکەدا دەسکەوتووە، ئەرکێکی خێراو زەروورە.

وەزیری دەرەوەی چین جەختی کرد؛ پیکەن پشتگریی لە هەوڵی نێوەندگرانەی پاکستان و لایەنەکانی دیکە، برەوپێدان بە دەسپێکردنەوەی وتووێژ و دانوستان و هەوڵدان بۆ ڕاگەیشتن بە پرسی گەرووی هورمز، بەردەوام دەکا.

بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی چین، عێراقچیش بەنۆرەی خۆی وتی کە هۆگریی ئێران بۆ درێژەدان بە دانوستان، نەگۆڕاوەو تاران نایەوێ ئەو شەڕە بەردەوام بکرێ.

دانیشتنی دەورەیی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای رۆژی دووی گەلاوێژ ڕێکەوتی ٢٤ی ژولای ٢٠٢٦ بەسەرۆک  کۆماریی قرقیزستان لە شاری چۆلپۆن ئاتا بەڕیوە چوو.