ئیسماعیل بەقائی: ئیدیعای دڵسۆزیی ئوروپا بۆ مافی مرۆڤی ئێرانیەکان، مەراییکاریی ئاشکرایە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا نووسی؛ ئیدیعای دڵسۆزیی ئوروپا بۆ مافی مرۆڤی ئێرانییەکان، مەراییکاریی ئاشکرایە.
ئیسماعیل بەقائی لەکاردانەوە بە لێدوانەکانی کایا کالاسی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا لەمەڕ نیگەرانیی لەحاند دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسی: کایا کالاس باس لە "نیگەرانیی مافی مرۆڤی" یەکێتی ئوروپا سەبارەت بە ئێران دەکا؛ بەڵام جێی سەرسوڕمانە کە ئەو دوکتورینەی مافی مرۆڤ چلۆن لەگەڵ پشتگرییە لۆجستی و تەکنیکییەکان لە پەلامارە سەربازییە نایاساییەکانی دژی خەڵکی ئێران و ژێرخانەکانی وڵاتێکدا دەگونجێ، بەڵام لەگەڵ شەرمەزارکردنی تاوانە ئاشکرا دژە مرۆییەکان یان تەنانەت هاوسۆزیی دەربڕینێکی سانا بۆ منداڵە پارچە پارچە بووەکانی ئێراندا ناسازگارە. ئەو رەفتارانە تەنیا لەبەین چوونی جێگەوشوێن و ئیعتبار نیە، بەڵکوو ئەوپەڕی سەرشۆڕیی و مەرایی کارییە.