کەوسەری: هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر ئێران گورزێکی کوشندەی دژ بە ئەمریکای بەدواوەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445796-کەوسەری_هەر_دەسدرێژییەک_بۆ_سەر_ئێران_گورزێکی_کوشندەی_دژ_بە_ئەمریکای_بەدواوەیە
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران دەڵێ: هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی ئێران، بەرەوڕووی هێرشی بەرامبەری وێرانکەر بۆ سەر ژێرخانەکانی ئەمریکا و ئەو وڵاتانەی دەبێتەوە کە بنکەی ئەمریکاییان تێدایە.
(last modified 2026-08-05T14:01:36+00:00 )
ئاب 05, 2026 17:20 Asia/Tehran
  • کەوسەری: هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر ئێران گورزێکی کوشندەی دژ بە ئەمریکای بەدواوەیە

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران دەڵێ: هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی ئێران، بەرەوڕووی هێرشی بەرامبەری وێرانکەر بۆ سەر ژێرخانەکانی ئەمریکا و ئەو وڵاتانەی دەبێتەوە کە بنکەی ئەمریکاییان تێدایە.

ئیسماعیل کەوسەری بە ئاماژە بە هەڕەشەکانی ئەمدواییەی ئیدارەی ترەمپ بۆ سەر ژێرخانەکانی ئێران، وتی: ڕێبازی ئێستای ئەمریکا لە شێوەی هەڕەشەی پەلاماردانی ژێرخانە گرنگ و هەستیارەکانی وڵاتەکەمان، لە ڕاستیدا  شەڕێکی سایکۆلۆژیک و پڕوپاگاندایەکە بۆ گوشارخستنە سەر ویست و خواست و ئیرادەی گەلی ئێران. کەوسەری بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەر چەشنە دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی ئێران وەڵامێکی چەن هێندە و کاولکەری بەدواوە دەبێت، وتیشی: ئەم وەڵامە بەرامبەرە تەنیا هەر ئەمریکا ناگرێتەوە، بەڵکو هەموو ئەو وڵاتانەیش دەکرێنە ئامانج کە ڕێگەیان داوە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکیان دابنرێت. ناوبراو هەروەها جەختی کرد: ستراتژیی بەهێز و بەبڕشتانە و توانای بەرزی پێشپێگرانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆتە هۆی ئەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەڵوێستەکانی خۆی پاشگەز ببێتەوە ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێرانیش ڕوو لە ئەمریکا وتوویەتی: ئەو ڕۆژە دوور نییە کە نەک هەر لە ناوچەکە، بەڵکوو لە هەموو ئەو وڵاتانەی دەربکرێن کە ئێستاکە بنکە تیرۆریستییەکانتان لەوێ داناوە.