تائیب: کۆنترۆڵی گەرووی هورموز لە دەستی ئێراندایە
سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفین وتی: ئەمریکاییەکان دەیانەویست بە وەڕێخستنی شەڕێکی تازە لە گەرووی هورموز، بازنەی خۆشەویست بوونی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە تێکدەن، بەڵام دیسان بەرەوڕووی شکست بوونەوە.
حوجەتولئیسلام ولموسلمین حسێن تایب وتیشی: لە ڕێوڕەسمی بەشکۆی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری موجاهدی شەهید لە عێراق، دەسەڵاتی ناوچەیی کۆماری ئیسلامی بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک کەوتە بەرچاوی هەموو جیهان. تایب پێیداگرت: ئەمریکییەکان کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد ئێران نە هێزی ئاسمانی هەیە و نە هێزی دەریایی، لە دوایین دەسدرێژیشیان بۆ سەر گەرووی هورموز شکستیان هێنا. سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفین ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەڕێوەبردن و چاودێریی گەرووی هورموز لە دەستی کۆماری ئیسلامیدایە و ئێران لەوپەڕی ئاسوودەیی و ئاسایشەوە لەسەر ڕێگا و ڕێبازی خۆی بەردەوامە.