عێراقچی: هیچ بڕیارێک بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نەدراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446016-عێراقچی_هیچ_بڕیارێک_بۆ_دەسپێکردنەوەی_دانوستان_لەگەڵ_ئەمریکا_نەدراوە
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە درێژەی دانوستانی تەکنیکیی ئێران و عوممان بۆ دیاریکرانی ڕێگای پەڕینەوە لە گەرووی هورمز، پێی داگرت: ئەو بابەتە کە ئاخۆ ئەو ڕێڕەو دیاریی کرا، گەرووی هورمز دەکرێتەوە یان نا، پەیوەستە بە هاتنەدی چەند مەرجێک کە ئەمریکا دەبێ پێبەندییان بێ.
(last modified 2026-08-15T14:26:56+00:00 )
ئاب 15, 2026 15:45 Asia/Tehran
  • عێراقچی: هیچ بڕیارێک بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نەدراوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە درێژەی دانوستانی تەکنیکیی ئێران و عوممان بۆ دیاریکرانی ڕێگای پەڕینەوە لە گەرووی هورمز، پێی داگرت: ئەو بابەتە کە ئاخۆ ئەو ڕێڕەو دیاریی کرا، گەرووی هورمز دەکرێتەوە یان نا، پەیوەستە بە هاتنەدی چەند مەرجێک کە ئەمریکا دەبێ پێبەندییان بێ.

سەید عەبباس عێراقچی لە وەڵام بەو پرسیارە کە ئێستا دوادۆخی دانوستانی ناڕاستەوخۆی شیمانەیی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەروەها رەوشی دانوستان لەگەڵ عوممان چلۆنە، وتی:  ئەوەی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباددا هاتووە "کۆتایی شەڕە"؛ واتە لەم یاداشتەدا کۆتایی شەڕەکە ڕاگەیەندراوە.

سەید عەباس عێراقچی هەروەها وتی: ئەمریکا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی پێشێل کردووە و ئێمە دووبارە شاهیدی دەستپێکردنەوەی ململانێکان بووین، بەڵام شتێکمان بە ناوی ئاگربەس نەبوو کە ئێستا پێویست بکا درێژ بکرێتەوە؛ بەڵکو کۆتاییمان بە شەڕەکە هێنا، کە ئێستا لایەنێکی نوێی بەخۆوە گرتووە.

وەزیری دەرەوە سەبارەت بە ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژەش وتی: ئەوەی وەک ٦٠ رۆژ هاتبووەئاراوە، لەراستیدا دەرفەتێکی ٦٠ ڕۆژە بوو بۆ دانوستانەکان بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی و بەم پێیە، ئاگربەسی ٦٠ رۆژە بوونی نەبوو.

عێراقچی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: نێوەندگرەکان، هەم قەتەر و هەم پاکستان، پەیام دەگۆڕنەوەو لەگەڵمان لەپەیوەندیدان، بەڵام ئەوە بەمانای دانوستان نیە، هێشتا هیچ بڕیارێک بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نەدراوە.

وەزیری دەرەوە لەبارەی دانوستانی ئێران و عوممانیش وتی: دانوستانمان لەگەڵ عوممان خەریکە ئەنجام دەگرێ، بەڵام ئەوە بابەتێکی تەواو جیاوازە، بابەتێکی تەکنیکیە وئەم گفتوگۆیانە تایبەتن بە دیاریکردنی هێڵە دەریاییەکانی گەروی هورمز و هاتوچۆی کەشتییەکان، چونکە ڕێڕەوەکانی پێشو کاراییان نەماوە و ئێستا کار لەسەر دیزاینکردنی ڕێڕەوێکی کاتی دەکرێت کە دواتر دەبێتە ڕێڕەوی کۆتایی.

سەید عەبباس عێراقچی بەپێداگریی لەسەر شووناسی تەکنیکیی ئەو دانوستانانە، وتی: ئەوە کارێکی تەکنیکیە کە لەنێو پسپۆرانی دوو وڵاتدا خەریکە ئەنجام دەگرێ و هێزە چەکدارەکانیش پێوە سەرقاڵن، بەهەرحاڵ ئەوان شارەزای سەرەکیی ئەو بوارەن. رەنگە بەزوویی بە سەرەنجامێک بگەین.

وەزیری دەرەوە لە کۆتاییشدا وتی: دەمەوێ جەخت لەوە بکەمەوە کە دانوستانی تەکنیکی لەگەڵ عوممان و پرسی کردنەوەی گەروی هورمز دو بابەتی جیاوازن؛ تەنانەت دوای دیاریکردنی ڕێڕەوەکانیش، کردنەوەی گەروەکە بەستراوەتەوە بە بەدیهاتنی چەند مەرجێکی دیکە کە پێویستە ئەمریکا پێیانەوە پابەند بێت.