بەقائی : داواکاریی ئێران لە قەتەر، ڕوونبوونەوەی دۆخی فڕۆکەوانانی ئێرانییە
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ناکۆکیی ئەم بەینەی نێوان ئێران و قەتەر و پرسی فڕۆکەوانەکان، وتی: هاوکات کە لەگەڵ قەتەردا گفتوگۆ دەکەین و قەتەر دەور دەبینێ، تێبینیشمان هەیە سەبارەت بە دۆخی فڕۆکەوانەکان، داواکاریی بۆ ڕوونبوونەوەی دۆخی ئەوان جیددییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی کۆتایی وادەی ٦٠ رۆژە وتی: ئێران لایەنێک نییە کە لەژێر گوشار و وادەی زەمانی بڕیاربدا. ئێمە بەگوێرەی لێکدانەوەکانمان هەنگاو دەنێین، ٦٠ رۆژ لەئارادا نیە، چونکە ئەمریکا پێشیلکاریی کردووەو چەند رۆژ دوای لێک گەیشتن نامە هێرشی کرد بۆیە، لێک گەینەکە بێ بایخەو هێزە چەکدارەکانمان وریاو ئاگادارن و خەمڵاندنی پەیوەندییەکان لەئەستۆی وەزارەتی دەرەوەیەو ئەرکەکان رۆژانە جێبەجێ دەکەین.
بەقائی لەبارەی نەخشەڕێگای هاتووچۆ وتی: بڕیاربوو و بڕیارە تەبایی و لێک گەیشتن لەچوارچێوەی پاکێجێکدا یەکلایی بکەینەوەو لە وەڵامی پرسیار سەبارەت بە درێژبوونەوەی، وتی: لەبەر چەند هۆکارە، یەکەم ئاڵۆزکاوبوونی بابەتەکە، ناهێمنیمان بەسەردا سەپێندراو هێرشمان کرایەسەر و دووەم هۆکار، جۆراوجۆر بوونی ئەو دەورگێڕانەیە کە هەوڵیانە رۆڵ ببینن و کاریگەریان بێ و سێیەمیش ئەو لایەنانەن کە گرینگیی بە ئاشتی لە ناوچەکەمان نادەن، دەیانەوێ ناوچە نائارام بێ. وتووێژی نێوان ئێران و عوممان لێبڕاوانە بەردەوام دەکرێ و هەردوولا سوورن لەسەر چارەسەریی کێشەکان و مسۆگەربوونی داواکارییەکانی دوولایەن.
بەقائی لەبارەی پەیام گۆڕینەوە لەنێوان ئێران و پاکستاندا وتی: هاتووچۆی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ، ئەنجام دەگرێ . وەزیری ناوخۆی پاکستان لەسەر بانگهێشتی ئەسکەندەر موئمنی وەزیری ناوخۆ سردانی ئێرانی کردو سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچە قسە کرا. پاکستا هۆگری بەردەوامکردنی ڕۆڵی نێوەندگرییەکەیەتی . پەیامێکی تایبەتی پێ نەبوو. بەداخەوەین بۆ جاری چەندەم کە دەزگەی نێوەندگریی بێ ڕێزیی پێ دەکرێ پێشتر ئەو بێ ڕێزییە دەرحەق عوممان کراو ئێستاش بەرامبەر پاکستان دەکرێ.
بەقائی هەروەها وتی ؛ شەڕی سەپێندراو بەسەر ئێران، لەسەر بنەمایەکی درۆ و بەدور لە ڕاستی ئەنجامی گرت و ئێستا لەهەوڵی پێناسەکردنی ئامانجگەلی تازەن و داڵغەیان کرانەوەی گەرووی هورمزە بە سەرنجدان بەوەی کە پێشتر کراوە بوو، جیهانی تووشی هەڵەی حیساباتی کرد کە شوێنهات و لێکەوتەی بۆ جیهان بەدواوە بوو. هیوادارین کاربەدەستانی ئەمریکی بەخۆیاندا بچنەوەو هەڵەکەیان قەبووڵ بکەن. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ڕێککەوتنی تورکیا، عەرەبستان و پاکستانیش وتی: گرینگترین گۆڕانکاریی ناوچە پاش شەڕ ئەوە بوو کە وڵاتان بگەنە ئەو ئەنجامە کە ئەمریکا هاوبەشێکی جێ متمانە نیەو پێویستە جارێکی پێداچوونەوەیان بێ بە مەوقیف و پەیوەندییەکانیان.