بەقائی: جیهان تێگەیشت کە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئاسایش بەدی ناهێنێ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەزموونی چەند مانگی ڕابردوو دەریخست، ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەدا نەک هەر ئاسایش بەدی ناهێنێ، بەڵکوو ناهێمنی زیاتر کردووە.
ئیسماعیل بەقائی وتی: ئاسایشی پاوەجێ لە ناوچەدا تەنیا لە ڕێی متمانەو هاوکاریی وڵاتانی دراوسێ و بێ ئامادەبوون و دەسوەردانی دەسەڵاتەکانی دەرەوەی ناوچەکە، مومکین دەبێ. بەقائی لەبارەی گەرووی هورمزیش وتی: ناهێمنی لەو ڕێڕەوە، ئەنجام و لێکەوتەی کردەکانی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستییەو ئێران لەحاند شوێنهاتەکانیدا، بەرپرسیار نیە. بەقائی بەئاماژە بە ئامادەبوونی چالاکیی ئێران لە ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای و بریکسیش وتی: تاران لە پتانسێل و توانای ئەو دوو ڕێکخراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەکلایەنخوازیی، داکۆکی لە سەروەریی وڵاتان و بەهێزکرانی هاوکاریی چەندلایەنە کەڵک وەردەگرێ. بەقائی هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی یەمەن وتی : ئێران پشتگریی دەکا لە وتووێژ و جێبەجێکرانی نەخشەڕێگایەک کە لایەنە یەمەنییەکان لەسەری ڕێککەوتوون و کێشەکانی ئەو وڵاتە دەبێ لەڕێی دیالۆگ و رێکاری سیاسییەوە چارەسەر ببێ.