کازم غەریب ئابادی: ٢٠٠ شەو، گێڕانەوەی پشتیوانی و خۆڕاگریی گەلی ئێران
ئهیلوول 17, 2026 19:12 Asia/Tehran
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، ٢٠٠ شەو مانەوەی خەڵک لە شەقامەکانی بە هێمای پشتیوانی و خۆڕاگریی گەلی ئێران وەسف کرد.
کازم غەری ئابادی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دووسەدەمین شەوی کۆبوونەوەی خەڵک لە گۆڕەپانەکان و شەقامەکاندا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا نووسی: "ماوەی دوو سەد شەوە کە شەقامەکانی ئێران بوونەتە گۆڕەپانی خەباتی ئەو خەڵکەی کە سەریان بۆ دوژمن دانەنواندووە". غەریب ئابادی وتی: دوو سەد شەو، لە راستیدا گێڕانەوەی پشتیوانی و کۆڵنەدانی نەتەوەیەکە کە ناو و هێزمەندیی ئێرانی بە کۆڵنەدان و خۆڕاگرییەکەی زیندوو ڕاگرتووە. ئەمە تەنیا دوو سەد شەو نییە، دوو سەد لاپەڕەیە لە مێژووی نەتەوەیەک کە دوژمنانی خۆی بە چۆکدا هێناوە.
سەرپەیڤ