کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموز تووشی کێشە بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447880-کەشتییەکی_نەوتهەڵگری_سەرپێچیکار_لە_ڕۆژهەڵاتی_گەرووی_هورموز_تووشی_کێشە_بوو
کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ناوچەی قەدەغەکراو و نائەمنی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموز بەهۆی بەرکەوتنی مینی دەریایی تەقیوە و ئاوری تێبەربوو.
(last modified 2026-11-02T14:58:30+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2026 18:26 Asia/Tehran
  • کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموز تووشی کێشە بوو

کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ناوچەی قەدەغەکراو و نائەمنی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموز بەهۆی بەرکەوتنی مینی دەریایی تەقیوە و ئاوری تێبەربوو.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزی دەریایی سپا ڕایگەیاند کە دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ڕێگا نایاساییەکەی گەرووی هورموزدا بەهۆی بەرکەوتنی مینی دەریایی تەقینەوە. یەکێک لە نەوتهەڵگرەکان لە مۆدێلی سوپەرنەوتهەڵگر بووە کە پاش تەقینەوەیەکی بەهێز ئاوری تێبەر بووە. ئەم نەوتهەڵگرانە بە کوژاندنەوەی سیستەمەکانی ترانزێت و ڕاداری خۆیان بەنیازی تێپەڕینی بەدزییەوە لە ڕێگا نایاساییەکە بوون.