عێراقچی: هیچ دوژمنایەتییەکمان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداوی فارسدا نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447914-عێراقچی_هیچ_دوژمنایەتییەکمان_لەگەڵ_ئەندامانی_ئەنجوومەنی_هاوکاریی_کەنداوی_فارسدا_نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ دوژمنییەکی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداوی فارسدا نییە، ڕێزی گرت لە ڕۆڵی ئەرێنی و پۆزێتیڤی قەتەڕ و عوممان و نووسی: وتووێژەکانمان لەگەڵ عەرەبستانی سەعودیی بەردەوام دەکەین.
(last modified 2026-11-04T11:17:34+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2026 18:22 Asia/Tehran
  • عێراقچی: هیچ دوژمنایەتییەکمان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداوی فارسدا نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ دوژمنییەکی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداوی فارسدا نییە، ڕێزی گرت لە ڕۆڵی ئەرێنی و پۆزێتیڤی قەتەڕ و عوممان و نووسی: وتووێژەکانمان لەگەڵ عەرەبستانی سەعودیی بەردەوام دەکەین.

 

سەید عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە لاپەڕەی خۆی لە سۆشیال میدیادا بەئاماژە بە دیمانەکەی لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە، نووسی: لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە، جەختم لەوە کردەوە کە ئێران هیچ دوژمنییەکی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداوی فارسدا نییە. سوپاسی ڕۆڵی پۆزێتیڤی قەتەڕ و عوممان دەکەین و وتووێژەکانمان لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودیی بەردەوام دەکەین.

عێراقچی هەروەها نووسی: ئامانجمان گەیشتن بە ڕێکار و رێوشوێنی ئەمنیی تازەی ناوچەییە کە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەو بێ ئامادەبوونی سەربازیی بیانییەکان، بێتەدی.