چاوپێکەوتنی پزیشکیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە تورکیا
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گۆڕانکاریی کەش وهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە تورکیا، چاوی کەوت بە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی پاکستان.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی سی و یەکەمین کۆبوونەوەکانی جڤینی گۆڕانکاریی کەش و هەوای نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە کاپ سی و یەک لە تورکیا، چاوی کەوت بە نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێڕاق. لەو دیدارەدا، دوولایەن وێڕای تاووتوێی پەیوەندیی دوولایەنە، جەختیان کرد لەسەر پێویستیی بەهێزکرانی هاریکاریی سازندە، پەرەی هاوکارییە هاوبەشەکان و سوودوەرگرتن لە تواناکانی یەکتر لە بوارە جیاجیاکاندا. سەرۆک کۆمار هەروەها لەگەڵ شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان دیدار و وتووێژی کرد. دوولایەن وێڕای لێکدانەوەی پرۆسەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی دوو وڵات، جەختیان کردەوە لە، پێویستیی بەهێزکرانی هاوکارییە ناوچەییەکان، پەرەپێدانی هاریکاریی تیجاری و ئابووری و پەرەی هاواهەنگییەکان لەئاراستەی چەسپاندنی سەقام، ئاسایش و بەرژەوەندیی هاوبەشدا.