سەرلەشکر رەزایی: سەردەمی ئەمریکای سەرکەوتوو بەسەر چووە
تشرینی دووهم 22, 2026 20:00 Asia/Tehran
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی وتی: ئەمریکای ٢٠٢٦ ئەمریکای ئەو سەردەمە نییەو بووە بە وڵاتێکی شکستخواردوو و نەک سەرکەوتوو لە شەڕدا.
سەرلەشکر رەزایی لە لاپەڕەی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسی: ئێرانی دوو هەزار و بیست و شەش، ئێرانی هەزار و نۆسەدو چل و سێی کۆنفرانسی تاران و هەزار و نۆسەدو چل و پێنجی کۆنفرانسی یاڵتا نییە، هەربەوجۆرەی کە ئەمریکای دوو هەزار و بیست و شەش، ئەمریکای ئەو سەردەمانە نییەو گۆڕاوە بۆ وڵاتێکی شکستخواردوو و نەک سەرکەوتوو لە شەڕدا. سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی جەختیشی کرد: جیهان گۆڕدراوە؛ بە وێنەی کۆن، نەزمی هەنووکە ناگەڕێندرێتەوە بۆ ڕابردوو!