درێژترین و کورتترین کاتەکانی رۆژوو لە جیھان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i406748-درێژترین_و_کورتترین_کاتەکانی_رۆژوو_لە_جیھان_دا
ژمارەی کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن لە شوێنێک بۆ شوێنێک یان وڵاتێک بۆ وڵاتێک دەگۆڕدرێت، ئەمەش بە گوێرەی پێگەی جیۆگرافی ئەو وڵاتانە و بە گوێرەی هێڵی پانی و درێژی و پێگەیان لە هێڵی کەمەرییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2022 08:45 Asia/Tehran
  • درێژترین و کورتترین کاتەکانی رۆژوو لە جیھان دا

ژمارەی کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن لە شوێنێک بۆ شوێنێک یان وڵاتێک بۆ وڵاتێک دەگۆڕدرێت، ئەمەش بە گوێرەی پێگەی جیۆگرافی ئەو وڵاتانە و بە گوێرەی هێڵی پانی و درێژی و پێگەیان لە هێڵی کەمەرییەوە.

وڵاتی نیوزلەندا لە ریزبەندی یەکەم دێت وەک کورتترین کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن تێیدا کە ژمارەی کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن تێیدا دەگاتە 11 کاتژمێر و 20 خولەک، دواتر هەریەکە لە وڵاتانی، چیللی 11 کاتژمێر و 30 خولەک، ئوسترالیا 11 کاتژمێر و 47 خولەک، ئۆرۆگوای 11 کاتژمێر 48 خولەک، ئەفریقیای باشوور 11 کاتژمێر و 52 خولەک، ئەرژەنتین 11 - 12 کاتژمێر، پاراگوای 11 - 12 کاتژمێر.

.

لە هەرێمی کوردستانیش لە دوایین رۆژی مانگی رەمەزان کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن دەگاتە 15 کاتژمێر و 12 خولەک.

وڵاتی ئایسلەنداش لە ریزبەندی یەکەم دێت وەک درێژترین کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن تێیدا کە ژمارەی کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن تێیدا دەگاتە 19 کاتژمێر و 59 خولەک، دواتر گرینلاند بە 19 کاتژمێر و 57 خولەک، فینلەندا 19 کاتژمێر و 9 خولەک، سوید 18 کاتژمێر و 58 خولەک.