ئێران پلەی چوارەمی بەرهەمهێنانی زانست لە بەشی دەرمانی سوننەتی وتۆکمە کەر لە جیهانی هەیە
بەڕێوەبەری دەفتەری تیب ودەرمانی ئێرانی وتۆکمەکەری وەزاڕەتی تەندروستی وتی: ئێران پلەی چوارەمی بەرهەم هێنانی زانست لە بەشی تیب" دەرمان"ی ئێرانی وتۆکمەکەر لە جیهانە.
دکتورحسێنی یەکتا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی دایە گەشەی تیبی ئێرانی لە وڵات وتی: تیب"یا" دەرمانی سوننەتی وئێرانی لە وڵات پلە وپێگەی باشی لە چاو ڕابردوو هەیە ولەزیاترلە نۆزانکۆی زانستی پزیشکی وڵات ئەم لقە فیردەکرێت لە بەشی دکتۆریش دا ڕاهێنانی هێزمان هەیە .
ناوبراو ئاماژەیشی دایە دەرکردنی بەڵگەی زیاتر لە دوو هەزاربەرهەمی سروشتی وسوننەتی لە وڵات ووتی: فستیڤاڵی نیشتمانی تیبی ئێرانی ٢٦ی خاکەلێوە لە بەشی ڕاهێنان ، توێژینەوە ، دەرمان وناساندنی کەسانی بەئەزمون لەم بەشە بەڕێوەدەچێت .وتیشی: هەتا ئێستاکە ٥٦ جعرە بەرهەمی دەرمانی وسێ خزمەتی دەرمانی لە بەشی تیبی سوننەتی کەوتوونەتە ژێر پوششی دەرمانی بیمە.