جێگیرکرانی شه‌ش فڕۆکه‌ی ئێف-15ی ئه‌مریکا له تورکیا
تشرینی دووه‌م 07, 2015 07:48 Asia/Tehran
سوپای ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که شه‌ش فڕۆکه‌ی جێتی شه‌ڕکه‌ری ئێف-15ی له‌پێگه‌ی ئاسمانیی ئینجرلیک له باشووری تورکیا بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاته له‌پاراستنی سنووره ئاسمانییه‌که‌ی له‌هه‌مبه‌ر ده‌سدرێژکاریی شیمانه‌یی، جێگیر کردووه.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشوه‌یتدپرێس؛ ئه‌و فڕۆکانه که تایبه‌تی شه‌ڕی ئاسمانین، پاش هاتنی دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگیی ڕووسیای چالاک له‌سووریا له‌مانگی ئۆکتۆبری ڕابردوودا بۆ سه‌ر ئاسمانی تورکیا، که ناڕه‌زامه‌ندیی حکومه‌تی ئانکاراو هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ڕێکخراوی په‌یمانی ئه‌تله‌نتیکی باکوور(ناتۆ)ی لێکه‌وته‌وه، ڕه‌وانه‌ی تورکیا کراون.به‌پێی به‌یاننامه‌ی سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی هێزه ئه‌مریکی و ئوروپاییه‌کان؛ جێگیرکرانی ئه‌و فڕۆکانه له وه‌ڵامدانه‌وه به داوای تورکیا بۆ پشتگریی له‌سنووری ئاسمانیی ئه‌و وڵاته، ئه‌نجام ده‌گرێت.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه؛ ئه‌و کاره پێشانده‌ری داکۆکی به‌هێزی ئێمه‌یه بۆ پشتگریی له مافی سه‌روه‌ریی تورکیا‌و ئاسایشی گشتیی ناوچه‌که.
هه‌ڵمه‌تی ئاسمانیی به‌رفراوانی سوپای ڕووسیا به‌هاوکاری سوپای سووریا به‌دژ بنکه‌و مۆڵگه‌کانی تیرۆریستان به‌تایبه‌ت تیرۆریستانی داعشی له‌خاکی ئه‌و وڵاته که له ڕۆژی چوارشه‌ممه8ی ره‌زبه‌ره‌وه ده‌س پێ بووه، هه‌روا به‌رده‌وامه.