بەڕێوە چوونی کۆنگرەی پەکەکە بە هەوڵ و تە قالا بۆ کۆتاییدان بە خەباتی چەکدارانە وشک و گومان لە ئەنجامەکەی
پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ڕایگەیاند دوازدەهەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوە بردووە.
پەکەکە لە حاڵێکدا کە لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی بە مەبەستی کۆتاییدان بە خەباتی چەکدارانە هەواڵی داوە کە دوای سێ ڕۆژلە بەڕێوەچوونی ئەم کۆنگرەیە ودانپیدانانی سەرکردەکانی پەکەکە بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرە لە دوو ناوچەی جیاجیا هیشتا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لە بارەی ئەنجامی ئەم کۆنگرە لە لایەن پەکەکەوە ڕانەگەێندراوە ووادیارە کە سەرۆکان وئەندامانی پەکەکە نەیانتوانیوە لەم کۆنگرە لە بارەی مژاری چەکداماڵین و کۆتایی خەباتی چەکدارانە بە ئەنجامێکی دیاری کراو بگەن وبڕیک لە سەرۆکانی پەکەکەیش وتوویانە دوای سێ ڕۆژ کۆنگرە هێشتا لەبارەی ئەنجامی باس وبابەتەکان لە دوو کۆنگرەکە بە کۆبەندی نەگەیشتوون ودوای کۆبەندی لەبارەی ئەنجامی ئەم کۆنگرە زانیاری ئەدەنە دەستەوە. کارناسان ڕایان ئەمەیە کە لەڕواڵەت دا ئەم گروپە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو سەرقاڵی ڕازی کردنی کەسانی ناڕازین وبەر لە پەکەکە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوەچوونی کۆنگرە وبڕیاری هەڵوەشانی پەکەکە ی ڕاگەیاندبوو.
دوازدەهەمین کۆنگرەی پەکەکە لە دوو بەشی جیاواز وبەشێوەی هاوسەنگ لە بەرواری پێنج هەتا حەوتی مانگی مای بەڕیوەچووە.
پەکەکە لە ئاگاداری نامەیەکدا وتوویەتی ئەنجامی تۆکمە وتەواوی ئەم کۆنگرانە وزانیاری تۆکمە وتەواو وبەڵگەی چڕوپڕ، دوای یەکپارچە کردنی ئەنجام وئاکام لە دووبەشی جیاجیا ، بە زوویی بڵاودەکرێتەوە.