ئادار 06, 2016 17:23 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی   لێبوردنی نێونەتەوەیی  لە دەوڵەتی ئانکارا

توندو تیژیی دەوڵەتی ئانکارا دژی مێدیا نێو خۆییەکان و ڕۆژنامەوانانی تورک ڕووبەڕووی کاردانەوەگەلێکی نێونەتەوەیی بووەتەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئیرنا ، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە پەلاماری شەوی شەمەی ڕابردووی پولیسی ئەستەمۆڵ بۆ سەر نووسینگەی ڕۆژنامەی زەمان " لە چاپەمەنیەکانی نەیاری پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لەو وڵاتەدا ڕەخنەی گرت -. بە گوێرەی ئەو ڕاپۆڕتە ؛ لە بەیاننامەکەی ڕۆژی شەمە پێنجی مارسی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی - کردەوەی هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا لە پەلامار بۆ سەر نووسینگەی مێدیای ڕەخنەگری "زەمان " زۆر مەترسیدار هەڵسەنگێندراوە . ئەو ڕێکخراوە نێونەتەوەییە لە بەیاننامەکەی خۆیدا ؛ هەروەها وێڕای جەخت کردن لەسەر پێویستی ئیزنی چالاکیی بە مێدیاکانی ڕەخنە گری دەوڵەت ، سەرکوتی بەربڵاوی نەیارانی بە پێچەوانەی هەموو بنەمای مافی مڕۆڤی نرخاندووە . بەرلەوەش دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی بەرگریکاری مافی مڕۆڤ ڕەخنەیان گرتبوو لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە بواری هەڵس و کەوت لە گەڵ ڕۆژنامەوانان. بۆ وێنە ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە مانگی مارسی ساڵی ڕابردوو ی زایینی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بە توندی ڕەخنەی گرت لە پەسەن کرانی پڕۆژە بڕیاری چاکسازی یاسای ئاسایشی نێوخۆیی تورکیا و وتیشی ئەو یاسایە ڕێگای بۆ ژێر پێی دانانی یاساکانی مافی مڕۆڤ لە لایەن هێزە ئاسایشیەمانی تورکیای ئاوەڵا کردووە . بە گوێرەی چاکسازیەکانی یاسای ئاسایشی ناوخویی ؛ هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا دەتوانن لە دۆخێکی تایبەت دا بەرەو خۆپیشاندەرانێک کە ڕوو لە توند و تیژی دەکەن بە بێ ئەوەی کە خویان وەبەر پەلامار بکەون تەقە بکەن . یاسای نوێ هەروەها دەسەڵاتەکانی پولیس سەبارەت بە گرتنی کەسانی گۆماناوی هێزمەند کردووە بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی ئینترنتی دویچە ویلە ، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند چاکسازی نوێ لە یاسای ئاسایشی نێوخۆیی تورکیا داگری دەسەڵاتداریەتی مەترسیدار دەبێت کە هێزەکانی پۆلیس بە گوێرەیەوە دەتوانن خوپیشاندەران قۆڵبەست بکەن و تەقەیان لێ بکەن و کەسانێک کە بە نیازی خۆڕاگرین سەرکوت بکەن . پەرەی دەسەڵاتداریەتی پۆلیس بۆ کونتڕۆڵ کردنی خۆپیشاندان و بڵاوە پێی کردنی کۆبوونەوەکان ، یەکێک لە کرینگترین گۆڕانکاریەکانە . ئەو بنکە ئینترنتیە هەروەها وتیشی پڕۆژە بڕیاری چاکسازی نوێ بە دەنگی نوێنەرانی سەر بە پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە پەسەن کراوە . سەرۆکی پەرلەمانی ئورووپا ش ڕەخنەی گرت لە پەلاماری پولیسی تورکیا بۆ سەر نووسینگەی زەمان " مارتین شولتز سەرۆکی پەرلەمانی ئورووپا ڕۆژی شەمە لە وتووێژ لە گەڵ بڵاڤۆکی تگس ئیشپیگل ، وێڕای ڕەخنە گرتن لە هێرشی پولیسی تورکیا بۆ سەر ڕۆژنامەی زەمان وتی تورکیا لە حاڵی لەدەس دانی دەرفەتێکی مێژۆیی بۆ بە دی هاتنی پەیوەندی باش لە گەڵ یەکێتیی ئورووپا یە . بە وتەی مارتین شولتز ، پەلامار بۆ سەر کوردەکانی تورکیا و خستنە ژێر پرسیاری ڕزگاری مێدیاکان لەو وڵاتە زۆر نیگەران هێنەرە و پەرلەمانی ئورووپا چاوە ڕوانە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بەو پرسانە لە کاربەدەستانی دەوڵەتی ئانکارا ببیسێت . شیاوی باسە کە دادگایەک لە ئەستەمۆڵی تورکیا ڕۆژی هەینی ڕابردوو بە دەرکرانی حوکمێک لەمەڕ ئەوەی کە ڕۆژنامەی زەمان لە گەڵ فەتحوڵڵا گولەن ڕێبەری مەعنەوی نورچیەکانی تورکیا و لە نەیارانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار پەیوەندی هەیە و بووەتە بڵیند گۆی پڕوپاگەندەی ئەوان - بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژنامەی زەمانی دا بە کەسانی نزیک بە دەوڵەت . بە دوای ئەو کردەوەیە لە دوایین کاتژمێرەکانی شەوی شەمە کە بەڕێوەبەرانی نوێ کونتڕۆڵی ڕۆژنامەی زەمانیان گرتە دەست - لایەنگرانی ئەو ڕۆژنامەیە لە بەردەم نووسینگەی ناوەندی ڕۆژنامەی زەمان کۆبوونەوە و فەرمانبەرانیش خۆیان بوارد لە چوونەدەریان لە بیناکە . پولیسی تورکیا بە هاویشتنی گازی فرمێسک هێن و کەڵک وەرگرتن لە تڕوموبیلی ئاو پژێن بە مەبەستی بڵاوە پێ ی کردن حەشیمەتەکە چوونە ناو نووسینگەی ڕۆژنامەی زەمان و سەدان کەس لە لاگرانی ڕۆژنامەی زەمان کە لە ناڕەزایەتی بە کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا دژی ئەو ڕۆژنامەیە لە بەردەم نووسینگەکە خڕ بوونەوە بڵاوەیان پێیان کرد و ژۆمارێک لەوان بریندار و قۆڵبەست کران . هەواڵەکانی نیشاندەری ئەوەیە کە لە ڕەوتی پولیسی بو سەر نووسینگەی ڕۆژنامەی زەمان لە ئەستەمۆڵ پەیامنێرێکی کەناڵی هەواڵیی ڕاشا تودەی ڕووسیا بریندار بووە . کاناڵی هەواڵی ڕاشا تودەی ئەمڕۆ یەکشەمە ڕایگەیاند پائولا ئیسلیبر پەیامنێری ئەو کاناڵە خەریکی بڵاو کردنەوەی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕۆژنامەی زەمان لە ئەستەموڵ بوو کە بە هۆی پەلاماری پولیسی تورکیا بۆ سەر خۆپیشاندەران بریندار بوو تا ئێستا سەبارەت بە دۆخی هەنووکەیی ئەو پەیامنێرە بڵاو نەبووەتەوە .