تۆڵە سەندنەوەی تورکیا لە هەمبەر نەمساو ئاڵمانیا بە هەنگاوی هاوشێوە
تشرینی یهکهم 25, 2017 19:48 Asia/Tehran
دەوڵەتی تورکیا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پشکێندرانی شارومەندانی ئەم وڵاتە بە هۆی سەگ لە فڕگەکانی نەمساو ئاڵمانیا تۆڵەی لێ کردنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە، دوای ئەوەی کە فەرمانبەرانی فڕگەکانی نەمساو ئاڵمانیا بە هۆی سەگەوە دەستیان کرد بە پشکنینی شارومەندانی تورکیا، فەرمانبەرانی ئەم وڵاتەش لە فڕگەی ئەستەموڵ پشکنینی شارومەندانی نەمساو ئاڵمانیایان بە هۆی سەگەوە دەست پێ کرد.
ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ سێ شەممە بەرامبەر بە پشکێندرانی شارومەندانی ئەم وڵاتە بە هۆی سەگەوە کاردانەوەیەکی توندی پیشان دا.