قۆڵبەستکرانی دەیان گومانلێکراوی داعشی لە شاری ئەستەمۆڵ لە تورکیا
تشرینی یهکهم 26, 2017 11:45 Asia/Tehran
هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا ، ٦٢ کەسیان بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ تاقمی ترۆریستی داعش لە ئەستەمۆڵ قۆڵبەست کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەری فارس، هیزەکانی بەشی خەباتی دژی ترۆری پۆلیسی تورکیا لە شاری ئەستەمۆڵ دوای وەرگرتنی ڕاپۆرتێک لە بارەی ئەگەری ڕوودانی کردوەی ترۆریستی لە لایەن گرووپێکی سەر بە داعش لەو شارە، لە ئۆپەراسیۆنیکی هاوکات لە ١٧ ناوچەی شاری ئەستەمۆڵ، ٦٢ کەس لەوان ٥٨ شارومەندی بیانیان دەستگیر کرد . وەک دەلێن لەو ئۆپەراسیۆنەدا، ڕادەیەکی سەرنج ڕاکێش بەڵگەکانی ڕێکخستن و دیجیتاڵی دۆزراوەتەوە و دەستیان بەسەر داگیراوە و لێپێچینەوە لە دەستگیرکراوان لە فەرمانگەی پۆلیس ئەستەمۆڵ دریژەی هەیە.