چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئاڵمان
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئاڵمان سەرباری ناکۆکی جۆربەجۆر ەنێوان دوو وڵات لە شارەکانی ئانتالیای تورکیا لەگەڵ یەکتر دیدار و وتووێژیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی شەممە لە پەیامێک دا لەنێو تویتەرەکەی دا ڕایگەیاند : ناوبراو لە دیدار لەگەڵ زیگمار گابرییەل وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە ، گرفتەکانی دوولایەنە و پرس و چاوەڕوانییەکانی بەرامبەر وتووێژیان کرد .
ئەم چاوپێکەوتنە ناڕەسمییە لەبەر گرفتی بەرفراوان لە پێوەندی دوو وڵات لەم دواییە دا بووە هۆی سەرسوڕمانی میدیاکانی تورکیا.
پێوەندی نێوان دەوڵەتانی ئاڵمان و تورکیا ئەم ساڵانە سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکان وەک داکۆکی دەوڵەتی ئاڵمان لە کوردەکانی نەیاری ئەردوغان، پێشگیری لە گەیشتنی تورکیا بۆ نێو یەکێتیی ئەورووپا و زیندانی کرانی زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسانی نەیار لە تورکیا بەتەواوی پڕکێشە و نائاشتیانە بووە .
ئاڵمان هەروەها ناڕەزایەتی کرد بەرامبەر گیرانی شارومەندانی ئەم وڵاتە لە تورکیا بە تۆمەتی سیاسی و سەبارەت بە درێژەی وتووێژی ئەندامەتی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا گومانی دەربڕی .
تورکیا هەروەها بەجاران ئاڵمانی بە پەنادان بە لایەنگرانی تاقمی گوێلەن و دەستێوەردانیان لە کودەتای بێ ئەنجامی پازدەی ژووئەنی ساڵی ڕابردووی زایینی تورکیا تۆمەتبار کردووە .