کانونی یه‌که‌م 03, 2017 11:02 Asia/Tehran
  • پێشنیاری ئەردوغان بۆ گواستنەوەی بەندی ئاڵمانیایی لەگەڵ ژنەڕاڵەکانی هەڵاتووی  تورکیا

سەرۆکی تورکیا پێشنیاری بە کاربەدەستانی ئاڵمان داوە ، ئەگەر ژنەراڵەکانی تورکی هەڵاتوو بۆ ئاڵمان بداتە دەستەوە ، دنیز یوسل پەیامنێری بەندکراوی ئاڵمانی لە تورکیا ، ئازاد دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ئیسنا "رەجەب تەیب ئەردوغان"  پێشنیاری بە کاربەدەستانی دەوڵەتی ئاڵمان کرد ، دنیز  یووسل   پەیامنێری ڕۆژنامەی دی ڤۆڵت  ی ئاڵمان بە مەرجی ڕادەست کردنی ژنەراڵەکانی  هەڵاتووی تورک لە ئاڵمانیا، ئازاد دەکات.

ئەردوغان  ئەم ژنەراڵانەی بە دەست تێدابوون لە کودەتای بێ ئەنجامی  پازدەی ژووئییەی ساڵی 2016،  تۆمەتبار کرد.

دنیز یووسل،  پەیامنێری ئاڵمانیایی لە مانگی فڤرییەی ساڵی 2017  بە تۆمەتی داکۆکی کردن لە  گوێلەن نیزیکەی سێسەد ڕۆزە لە تورکیا گیراوە.

هەرلەم پێوەندییەش  گرهارد شرودر  سەدری ئەعزەمی پێشووی ئاڵمانیا، وەک  وتووێژکاری بەندیانی ئاڵمانیایی لە تورکیا، پێشنیاری ئەردوغانیان بە قەبووڵ نەکراوە زانی و ڕەتیان کردەوە  .

فرانک والتر شتاین مایر   سەرۆکی ئاڵمانیاش  هەوڵی  دەوڵەتی تورکیا بۆ گرتنی  هاوڵاتیانی ئاڵمانیایی لە تورکیای بە ڕیسوایی و مایەی  شەرمەزاری بۆ کاربەدەستانی ئاڵمانیا زانی.

ئەم دواییە  میدیاکانی ئاڵمان نوسیویانە  ئەردوغان  لە بەندیانی ئاڵمانیایی لە تورکیا وەک  بارمتەیەک بۆ گەڕاندنەوەی ژنەراڵەکانی تورکی هەڵاتووی کودەتای پازدەی ژووئییەی ساڵی 2016 کەڵک وەردەگرێ.

لە بەندیخانەکانی تورکیا سەرباری  دنیز یووسلف شارومەندانی دیکەی ئاڵمانیاییش هێشتا لە بەند دان  .

پێوەندی نێوان ئاڵمان و تورکیا لە کاتی کودەتای سەربازی بێ ئەنجامی ساڵی ڕابردووی ئەم وڵاتە ئاڵۆز بووە.

سەرپەیڤ