شەهید بوونی سنوور وانێکی ئێرانی لە ناوچەی سەرسنووریی "ماکۆ"/ "چاووش ئۆغلوو" زەریفی دڵنیا کردەوە خێرا پێو شۆینی دەگرێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی سێ شەممە باسی پێوەندیی تەلەفوونیی "مەولوود چاووش ئۆغلوو" وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، دوا بە دوای ڕووداوی تەقەکردن لە ناوچەی سەر سنووری " ماکۆ" لە ستانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی(باکووری ڕۆژئاوای ئێران)و و وتی: ئانکارا بەلێنی پێو شۆینگرتنی خێرای پرسەکەی داوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، " بەهرام قاسمی" وتیشی، دوا بەدوای رووداوی تەقەکردنی ئێوارەی دووشەممە لە باکووری ناوچەی سەر سنووریی "ماکۆ" سنووروانێکی ئێرانی شەهید و چوار کەسی تریش بریندار بوون.
وتە بێژی وەزارەتی کارو باری دەرەوەی ئێران وتیشی: وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم وتووێژە تەلەفوونییەدا، وێڕای دەربڕینی هاودەردی و سەرەخۆشیی بە بۆنەی شەهادەتی یەکێ لە سنووروانانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەندامانی پەکەکە (پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا) هۆکاری ڕووداوەکە بوونەو فەرمانبەرانی تورکیا خەریکی پێو شۆێنگرتنی بابەتەکەن و ئەنجامەکەی بە ئاگاداریی کاربەدەستانی ئێرانی دەگەیەنن.
قاسمی بەڕاشکاوی وتی:هۆکاری وردی ئەو ڕوداوە لە لایەن هێزەکانی هاوپەیوەند و وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێک ئەدرێتەوە و پێو شۆێنی دەگرن.
قاسمی هەروەها ڕایگەیاند بریندارانی ڕووداوەکە لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانەی "قارس" لە تورکیا و دەوا و دەرمان دەکرین.
"سلیمان سویلوو" وەزیری نیو خۆی تورکیایش متمانەی بە "محەممەد ئیبراهیم تاهریان فەرد" باڵیوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئانکارا داوە بابەتەکە بە وردی پێو شۆێندەگیردرێت و ئەنجامەکەی ڕادەگەیەنن .