شوبات 10, 2018 09:42 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی تورکیا لە بڕیارنامەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئوروپا

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند؛ بڕیارنامەی پەرلەمانی ئوروپا لە بارەی بارودۆخی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە پڕووپووچ و بێ بایخە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆلۆ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دوێنێ هەینی لەبەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بە بڕیارنامەی پەرلەمانی ئوروپا لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە تورکیا ڕایگەیاند، لەو بڕیارنامەدا بارودۆخی ئەو وڵاتە کە لەناوچەیەکی ناهێمن و پڕکێشە بەرەنگاری گرووپە تیرۆریستییەکان و گرووپەکانی سەربە تاقمی گولەن دەبێتەوە، لەبەرچاو نەگیراوە.

لەو بەیاننامەدا هەروەها هاتووە؛ لە بڕیارنامەی پەرلەمانی ئوروپادا هەروەها کودەتا سەربازییە ناسەرکەوتووەکەی١٥ی ژوولای٢٠١٦ی لایەنگرانی گولەن کە ئامانجیان ڕووخاندنی حکومەتی تورکیاو یاسای بنەڕەتی وپێشێلکردنی ئازادییە بنەڕەتییەکانی شارومەندان بوو، لەبەرچاو نەگیردراوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەو بەیاننامەدا، ڕایگەیاندووە، لە بڕیارنامەی پەرلەمانی ئوروپا تەنیا ڕادەربڕینی بێ بنەمای سەرچاوە جیاجیاکان لەدژ تورکیا هاتووەتە ئاراوە، و ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕۆژنامەوانان، نوێنەران و چالاکوانانی مافی مرۆڤ کە لەو بڕیارنامەدا ئاماژەیان پێکراوە، هەرگیز لەبەر هۆکاری پیشەیی پێوشوێن نەگیراون.

پەرلەمانی ئوروپا دوێنێ هەینی بەدەرکردنی بڕیارنامەیەک کردەی حکومەتی تورکیا لەمەڕ گرتنی بەسەدان شارومەندی ئەو وڵاتە، دۆخی باری نائاسایی لەتورکیا پاش کودەتا بێ ئەنجامەکەی١٥ی ژوولای٢٠١٦ و دەسدرێژکاریی تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لەباکووری سووریای شەرمەزار کرد.

سەرپەیڤ