وتووێژی تەلەفوونی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i365846-وتووێژی_تەلەفوونی_نێوان_وەزیرانی_دەرەوەی_ئەمریکا_و_تورکیا
"مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و "مەولوود چاوش ئۆغڵوو"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی شەممە لە ڕێگای تەلەفوونەوە سەبارەت بە پرس و بابەتی جۆربەجۆر لەوان فڕۆکە جەنگییەکانی F_35 و سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S_400 وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2019 09:08 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفوونی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا

"مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و "مەولوود چاوش ئۆغڵوو"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی شەممە لە ڕێگای تەلەفوونەوە سەبارەت بە پرس و بابەتی جۆربەجۆر لەوان فڕۆکە جەنگییەکانی F_35 و سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S_400 وتووێژیان کرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "مایک پۆمپێئۆ" لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا ڕایگەیاند کە کڕدرانی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S_400 ی ڕووسیا لە لایەن تورکیاوە بۆتە هۆی هیوابڕاوی واشینگتۆن.

ڕەوتی ڕادەست کرانی سیستەمی مووشەکیی S_400ی ڕووسیا بە تورکیا لە ڕۆژی ١٢ی ژولایی ٢٠١٩ـەوە دەست پێ بووە .

گرێبەستی فرۆشتنی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S_400 ی ڕووسیا بە تورکیا سێسەمبەری ٢٠١٧ لە لایەن ئەم دوو وڵاتەوە واژۆ ومۆر کرا.

ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بێتوو تورکیا ڕووسیا وەرگرێ ، واشینگتۆن ڕەوتی فرۆشتنی فڕۆکە جەنگییەکانی F_35 بەم وڵاتە رادەگرێ و بایکۆتگەلێکی قورس بە سەر ئانکارا دادەسەپێنێ.

واشینگتۆن بانگەشە دەکات کە دامەزرانی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S_400 ی ڕووسیا لە خاکی تورکیا خاڵە لاوازەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی F_35ی ئەمریکا دەردەخات.