ئاماری بەرایی بوومەلەرزەکەی تورکیا : 18کوژراو و 550بریندار
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i375665-ئاماری_بەرایی_بوومەلەرزەکەی_تورکیا_18کوژراو_و_550بریندار
سەرچاوەکانی تورکیا شەوی رابردوو رایانگەیاند ، بوومەلەرزەی 6.8 ریشتەری پارێزگەی ئەلازیغی ئەم وڵاتە ، تا ئێستا 18 کوژراو و زیاتر لە 550 برینداری لێکەوتووەتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2020 06:33 Asia/Tehran
  • ئاماری بەرایی بوومەلەرزەکەی تورکیا : 18کوژراو و 550بریندار

سەرچاوەکانی تورکیا شەوی رابردوو رایانگەیاند ، بوومەلەرزەی 6.8 ریشتەری پارێزگەی ئەلازیغی ئەم وڵاتە ، تا ئێستا 18 کوژراو و زیاتر لە 550 برینداری لێکەوتووەتەوە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، ئەم بوومەلەرزەیە کاژێر هەشت و 45 خولەکی ئێوارەی رۆژی هەینی ناوچە رۆژهەڵاتیەکانی تورکیای هەژاند .

ناوەندی ئەم هەرد هەژێنە ناوچەی سیڤریجە لە پارێزگەی ئەلازیغ راگێندراوە   و لە  قوڵایی 7 کیلۆمەتریی زەویدا روویداوە .

 تەوژمی بوومەلەرزەکە ئەوەندە بووە کە لە پارێزگاکانی دیاربەکر ، شرنەخ ، ماردین ، شانلی ئورفا ، گوموش خانە ، سامسۆن و ماردینی تورکیاش هەشتی پێکراوە و دەگووترێ بیست چرکەی خایاندووە .

 هەندێ سەرچاوە رایانگەیاند ، ئەم بوومەلەرزە لە ناوچە سنووریەکانی ئێران و تورکیا ، هەرێمی کوردستان و ، باکووری سوریا و لوبنانیش هەستی پێکراوە .

 دەگووترێ بە سەدان خانووبەرە لە پارێزگەی ئەلازیغ خاپوور بوونە .