ته‌مووز 15, 2020 01:11 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی ٢٠ گومانلێکراو بە ئەندامەتیی داعش لە تورکیا

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا ٢٠ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ داعشیان لە ئانکارای پێتەختی ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لەم ئۆپراسیۆنە ھاوکاتەدا کە بە ھاریکاریی ھێزەکانی ھەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا «میت» شەوی سێ شەممە لە دوانزە ناوچەی ئانکارا ئەنجامی گرت، ٢٠ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ داعش دوای قۆڵبەست کران ڕادەستی دەزگای دادەڤانی کران.

پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ ناوچە شەڕتێکەوتووەکانی عێراق ، ھەوڵدان و بانگەواز کردن بۆ ڕاکێشانی ئەندام بۆ تاقمی تیرۆریستی داعش لەو تۆمەتانەی قۆڵبەستکراوان ڕاگەیەندراوە.

ئانکارا کە پێشتر تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعشی لە سەر بوو لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە بەر ھەست بە مەترسی کردنی لە بوونی ئەندامانی ئەم تاقمە لە خاکی تورکیادا، ھەوڵێکی بەربڵاوی  بۆ پێشگرتن بە دزەکردنی تیرۆریستان لە سووریاو عێراقەوە بۆ ئەم وڵاتە دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ