ئەرتەشی تورکیا خەریکی رۆنانی شوورەی کۆنکرێتی لە دەوربەری تەلتەمەرە
تهمووز 27, 2020 03:15 Asia/Tehran
هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا و ئەرتەشی ناسراو بە ئەرتەشی ئازادی سوریا خەریکی رۆنانی شوورەی کۆنکرێت لە دەوربەری گوندەکانی تەلتەمەرن .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، وێنە بڵاوکراوەکان لە تەلتەمەر نیشان ئەدەن ئەو شوورەیە لە دەوربەری گوندەکانی تەلتەمەر رۆدەنرێ و وەک هەنگاوێک بۆ درێژەی سیاسەتی جیاکردنەوەی چەند بەشێک لە باکووری سوریا لەم وڵاتە لە لایەن تورکیاوە سەیری دەکرێ .
بە پێی راپۆرتێکی هاوارنیوز ، ئەرتەشی تورکیا چوار پێنج رۆژە بلۆکی کۆنکرێتی بۆ دەوربەری تەلتەمەر دەگوازێتەوە و لە هەندێ ناوچەشدا خەندەکی لێداوە .
سەرپەیڤ