ئاب 31, 2020 22:07 Asia/Tehran
  • راگرتنی گه‌شته‌کانی نێوان عیراق و تورکیا درێژکرایه‌وه‌

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی‌ شارستانی عیراق رایگەیاند، تا سەرەتای‌ مانگی تشرینی‌ یەکەم هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ تورکیا درێژدەکرێتەوە.

 

‎ئەمڕۆ دووشەممە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، "تورکیا هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق و بە پێچەوانەوە تا 1ی تشرینی یەکەمی داهاتوو درێژکردوەتەوە."

‎ئاماژە بەوەشکراوە، لەڕێگەی رێڕەوە دیبلۆماسییەکانەوە هەوڵدەدەن ئەو هاوڵاتییە عیراقییانەی کە لەو وڵاتە گیریانخواردوە بیانگەڕێننەوە عیراق.

ئەوەش له‌کاتێکدایه‌ لە ماوەی رابردودا بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە بۆسەر خاکی عیراق مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق گەشتەکانی نێوان تورکیا و عیراقی راگرت و سەردانی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەشی بۆ عیراق هەڵوەشاندەوە.

سەرپەیڤ