کانونی یه‌که‌م 02, 2020 16:16 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ  کرانی کۆمەڵێک لە گومانلێکراوان لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش دا

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی دژی گوماملێکراوان بە پەیوەندی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئانکارای پێتەختی ئەم وڵاتە ئەنجام دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، لە ئۆپراسیۆنێکدا کە ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ڕۆزی چوارشەممە لە ئانکارا ئەنجامیان دا ١٨ کەسی گومانلێکراو بە ئەندامەتی لە تاقمی تیرۆریستب داعش قۆڵبەست کران.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم گیراوانە گومانی ئەندامەتی لە تاقمی داعش یان چالاکی نواندن لە ناوچە شەڕ تێکەوتووەکانی عێراق و سووریایان لە سەرە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ھێشتا دوو کەس لەم گومانلێکراوانەی ئەندامەتی لە داعش کە شارومەندی عێراقین لە بەر پەیگەڕدان.

دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ئۆپراسیۆنی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا پەرە پێ داوەو ئەمەش لە کاتێکدایە کە ھەتا بەرلەمە بۆ خۆی تۆمەتی داکۆکی کردن لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژەی لە سەر بوو.

سەرپەیڤ