مەرجی تازەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەندامەتیی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەورووپا
سەرۆک کۆماری تورکیا مەرجی بەرنگار بوونەوەی قەیرانی کۆچبەرانی ئەندامەتیی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەورووپا ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، بە گوێرەی بەیاننامەیەکی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان، لە دیداری ڤیدیۆیی خۆی دا لەگەڵ «ئۆرزولا فۆن دێرلاین» سەرۆکی لێژنەی یەکێتیی ئەورووپا خوازیاری ھاوکاریی زیاتری نێوان ھەردووک لا بوو لە بواری قەیرانی کۆچبەری لە ساڵی ٢٠٢١داوھاوکات لە سەر پێویستیی دەرکرانی ڤیزەی وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتییە بۆ شارومەندانی تورکیاو بەرپاکرانی دانوستانی پەیوەست بوونی وڵاتەکەی بەم یەکێتییەوە پێی داگرت.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەندامەتی لە یەکێتیی ئەورووپا کاری لەپیشنەی وڵاتەکەیەتی و لە داھاتووی تورکیادا ئەندامەتی لەو یەکێتییەدا دەبینێت.
ئەردوغان ھەروەھا ساڵی ٢٠٢٠ی لە بەر حەزلێکەریی ھێندێک لە ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپاو گرفتی سەرچاوەگرتوو لە پەڵپ و بیانووی ساختەی ئەم ئەندامانە، بە ساڵێکی باش لەم بوارەدا نەزانی.