ڕاپێچ کرانی لایەنگرانی «گوێلەن» لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i391960-ڕاپێچ_کرانی_لایەنگرانی_گوێلەن_لە_تورکیا
دادئەستێنی گشتیی ئانکارا بۆ لایەنگرانی «فەتحوڵڵا گوێلەن» گومانلێکراوی سەرەکیی کودەتا سەربازییەکەی دژی دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ بڕیاری گرتنی دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2021 13:06 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی لایەنگرانی «گوێلەن» لە تورکیا

دادئەستێنی گشتیی ئانکارا بۆ لایەنگرانی «فەتحوڵڵا گوێلەن» گومانلێکراوی سەرەکیی کودەتا سەربازییەکەی دژی دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ بڕیاری گرتنی دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، دادئەستێنی گشتیی ئانکارا ئەمڕۆ ھەینی بڕیاری گرتنی بۆ٤٤ کەس دەرکرد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی  «فەتحوڵڵا گوێلەن».

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ٣٥ کەس لەم گومانلێکراونەیان لە ٢٣ پارێزگای ئەم وڵاتە قۆڵبەست کردووە.

بە پێی بڕیاری دادئەستێنی گشتیی ئانکارا، تۆمەتی بەکارھێنرانی نەرم ئامێری «بای لاک» بەرنامەی تایبەتی دەست و پێوەندەکانی گوێلەن لە شەوی کودەتاکە»یان لە سەرە.

ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا بۆ پاکتاوکردنی دامەزراوەو ڕێکخراوە دەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتە لە لایەنگرانی «گوێلەن» ھەروا بەردەوامە.