هاوسەرۆکی پێشووی «هەدەپە» لە زیندانەوە پەیامێک ئاراستەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات
«سەلاحەددین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپە» بۆ یەکەمجار لە زیندانەوە پەیامێکی ئاراستەی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کرد.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٥ی شوباتی ٢٠٢١، «سەلاحەددین دەمیرتاش»، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپە» پەیامێکی ئاراستەی حەوت پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کردو تیایدا جەختی لەوە کگردەوە کە، پێویستە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا تەوژمێکی زیاتر بخەنە لەسەر حکومەتی ئەو وڵاتە ھەتا ناچار بێت ئازادی بکات.
«دەمیرتاش» لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، وا ھەڵدەگرێت پارتەکانی ئۆپزسیۆن حکومەت و دادگای تورکیا ناچار کەن پێملی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بێت بۆ ئازادکردنی .
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئەوەشی وتووە،لە ئێستادا دادگای تورکیا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتدایە، لەبەرئەوەش پێویستە ئۆپۆزسیۆن فشاری زیاتر لەسەر حکومەت درووستبکەن، تا ئەو کاتەی دادگا بڕیاری ئازادکردنی دەدات.
«سەلاحەددین دەمیرتاش» ماوەی چوار ساڵە بە بڕیاری دادگای گشتیی تورکیا زیندانیکراوە و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاش بێتاوان بوونی ناوبراوی راگەیاندووەو داوای ئازاد کرانی دەکات.