بەردەوامیی ڕاپێچ کردنەکان لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی گوێلەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i394432-بەردەوامیی_ڕاپێچ_کردنەکان_لە_تورکیا_بە_تۆمەتی_پەیوەندی_لەگەڵ_تۆڕی_گوێلەن
کاربەدەستانی دادەڤانی لە ئیزمیر بڕیاری ڕاپێچ کردنیان بۆ ١٨٤ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی «گوێلەن» دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 23, 2021 07:19 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ڕاپێچ کردنەکان لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی گوێلەن

کاربەدەستانی دادەڤانی لە ئیزمیر بڕیاری ڕاپێچ کردنیان بۆ ١٨٤ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی «گوێلەن» دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «تی ئاڕ تی»، ١٤٦ کەس لەو گومانلێکراوانە بە پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی «فەتحوڵڵا گوێلەن» کەسانی لەشکرین کە زۆربەشیان چالاکن و ٣٨ کەسیشیان لە خوێندکارانی پێشووی ناوەندەکانی ڕاھێنانی سوپای تورکیان کە دوای کودەتاکە سەرنەگرتووەکەی ٢٠١٦ لەو ناوەندانە وەدەر نراون.

ھێزەکانی دژە تیرۆری پۆلیسی تورکیا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە شێوەی ھاوکات لە ٥٣ پارێزگای تورکیاو بەشە تورک نشینەکەی قوبریس ھێرشێکیان بۆ ڕاپێچ کردنی ئەم کەسانە دەست پێکرد.

دوای کودەتاکە سەرنەگرتووەکەی ٢٠١٦ لە تورکیا، دۆپراسیۆنی ڕاپێچ کردنی ئەوانەی وا لە کودەتاکەدا ڕۆڵیان ھەبوو بە بەربڵاوی دەستی پێکراو ھەتا ئێستا دەیان ھەزار کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی «فەتحوڵڵا گوێلەن» گیراون و یان لە سەر کاروەلانراون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە «گوێلەن» بانگەشەی دەست ھەبوونی لەو کودەتایەدا ڕەت کردووەتەوە.