حوزه‌یران 22, 2021 18:56 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: نۆرەی یەکێتیی ئەورووپایە کە بەڵێنەکانی لە ھەمبەر تورکیا بەجێ بێنێ

سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی ئەورووپا لە سەر پێویستیی ڕاپەڕێندرانی بەڵێنەکانی یەکێتیی ئەورووپات لە ھەمبەر ئانکارا پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ «ئۆرسۆلان وان درلاین» سەرۆکی لێژنەی ئەورووپا سەبارەت بە ھەڵگیرانی ھەنگاوی پێویست لە ئاراستەی پەرە پێ دانی پەیوەندیەکانی نێوان ئانکارا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپاو ھەروەھا پرسەکانی ناوچەکە بیروڕایان گۆڕییەوە.

ئەردوغان وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بەڵێنەکانی خۆی لە ھەمبەر ئەورووپا بەجێ ھێناوە، لە سەر پێویستیی دەست پێکرانی خێراو بێ پێشمەرجی دانوستان بۆ بەڕۆژکردنی یەکێتیی گومرگی ئەم وڵاتە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا جەختی کرد.

ئەردوغان وتیشی: بەھیوام دانیشتنی دیالۆگ گۆڕینەوە لە ئاستێکی باڵادا لە بارەی ھاوکاری لە بوارەکانی تەندروستیی گشتی، گۆڕدرانی کەش و ھەواو کاروباری نێوخۆی، کۆچ و خەباتی دژی تیرۆریزم دەست پێ بکات.

سەرۆکی لێژنەی ئەورووپاش باسی ھاوکاریی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ تورکیای کردلە ھەموو بوارەکاندا.

سەرپەیڤ