وشداری دانی ھەڵسوڕاوانی ئابووریی تورکیا لە بارەی ئاڵۆزی لەگەڵ تورکیا
ھەڵسوڕاوانی ئابووریی تورکیا لە بارەی شوێنھاتەکانی پەرەسەندنی ئاڵۆزی لەنێوان ئەم وڵاتە و یەکێتیی ئەورووپا وشدارییان دا.
ا«سیموۆن کاسلۆسکی» سەرۆکی ئەنجومەنی پیشەوەران و بازرگانانی تورکیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی دەوڵەتی ئەردوغان لە بارەی پرسی کۆچبەران وتی: پەرەسەندنی ناکۆکی و ئاڵۆزی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، شوێنزاتی ئابووریی خراپی بۆ تورکیا لێ دەکەوێتەوەو بازاڕ دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەم ئاڵۆزییانەوە.
«کاسلۆسکی» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بە داخەوە پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ ڕۆژئاواو بە شێوەیەکی تایبەتی یەکێتیی ئەورووپا لە درێژە ماوەدا بووەتە لەمپەرێک لە بەردەم پێشکەوتن و چاکسازی دا.
وتیشی: دەوڵێی تورکیا لە ڕووی دابەش کردنی کاروباری نێونەتەوەییەوە بووەتە ناوەندی وەرگرتنی پەناخوازان و وەک سنووروانی ئەورووپییەکان دەجوڵێتەوە.دیارە گێڕانی وەھا ڕۆڵێکیش لەگەڵ ئامانجە درێژماوەکانی گەشەی ئابووری دا یەک ناگرێتەوەو تورکیا دەبێ واز لەم سیاسەتە بھێنێت.