ئەردوغان: ڕێگای چەسپاندنی ئاشتییەکی ھەمیشەیی لە فەلەستین دا دامەزرانی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i403345-ئەردوغان_ڕێگای_چەسپاندنی_ئاشتییەکی_ھەمیشەیی_لە_فەلەستین_دا_دامەزرانی_دەوڵەتێکی_سەربەخۆیە
سەرۆک کۆماری تورکیا دامەزرانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە پارێزرانی دەستەڵاتی فەلەستین و بە پێتەختایەتیی قودسی، بە تاکە ڕێگای چەسپێندرانی سەقام و ئاشتییەکی پاوەجێ لە فەلەستین دا زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2021 13:25 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: ڕێگای چەسپاندنی ئاشتییەکی ھەمیشەیی لە فەلەستین دا دامەزرانی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە

سەرۆک کۆماری تورکیا دامەزرانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە پارێزرانی دەستەڵاتی فەلەستین و بە پێتەختایەتیی قودسی، بە تاکە ڕێگای چەسپێندرانی سەقام و ئاشتییەکی پاوەجێ لە فەلەستین دا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی تەسنیم، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە کۆنفرانسی  یەکێتیی پەرلەمانیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە ئەستەمۆڵ وتی: پرسی قودس تەنیا پرسی دەستەیەک موسڵمانی بوێر نییە، بەڵکو پرسی ھاوبەشی جیھانی ئیسلامە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەردوغان پێشتر ڕایگەیاند بوو کە ھەم ڕژێمی زایونی و ھەم تورکیا بە باشی لە ھەستیارییەکانی یەکتر تێ دەگەن و بەو گوێرەیەش دەڕۆنە پێشەوە.

وتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە کاتێدایە کە بڕیاری ھاوبەشی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە بە نێوەندگریی واشێنگتۆن ڕەخنەی زۆری بە دوای خۆی دا ھێناوە.