ھێزمەند کردنی پەیوەندیی ئابووری، تەوەرەی دیداری قاڵیباف و ئەردوغان
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی بەرز کردنەوەی ئاستی ھا.کاریی ئابووریی نێوان ئێران و تورکیا وتی: یەڵگەی تۆکمەی ھاوکارییەکانی دوو وڵات خەریکی یەکلایی دەکرێتەوە کە ئەمەش ھێمای خواستی بەبڕشتانەی ھەردووک لایە بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانیان.
«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە پەراوێزی شانزەھەمین کۆبوونەوەی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی، لەگەڵ «ڕەجەب تەسی ئەردوغان» سەرۆک کۆمارو «مستەفا شینتوب» سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە بارەی پرسە ھاوبەش و ناوچەییەکان دیدارو وتووێژی کرد.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لەم دیدارانەدا وێڕای ئاماژە کردن بە شتگریی ئێران لە دەستپێشخەریی ھاوکارییەکانی قەوقاز لە قەواخی سێ کێ سێ پێی داگرت: تەواوی وڵاتانی دەڤەری قەوقاز دەبێ پەیوەندییەکی یاشیان پێکەوە ھەبێت کە ئەمەش دەتوانێ یارمەتیی گەشەی ناوچەکە بدات.
سەرۆک کۆماری تورکیاش لە دیدارەکەی لەگەڵ قاڵیباف وێڕای ئاماژە کردن بە ھەل و مەرجی کۆرۆناو شوێن دانانی لە سەر پەیوەندییە ئابوورییەکانی وڵاتان وتی: لەگەڵ ئەمەش دا ھاوکارییە ئابورییەکانی ئێران و تورکیا لەم ماوەیەدا پەرەی سەندووە.