کوژرانی بەرپرسێکی پەکەکە لە باکووری سووریا
ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا «میت»لە درێژەی دەستێوەردانی سەربازیی نایاسایی خۆیان لە باکوری سوریا،بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستا (پەکەکە)یان کردە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا (مێت) ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری سووریا، «قەیس بەرهۆ سۆلایڤا»ی هاووڵاتیی عێراقی و ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە)، کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
لە ئاگادارییەکەی«میت»ی تورکیادا، «قەیس بەرهۆ سۆلایڤا» وەک بەرپرسی «پەکەکە» لە دەڤەری «عەین عیسا» ناسێندراوە.
بەپێی ئەو زانیاریی سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا «قەیس بەرهۆ سولایڤا» لە ٢٠١٣ەوە چووەتە نێو پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە)و سەرەتا لە ناوچەی شنگال لە عێراق و دواتریش لە ناوچەی «سەری کانی» لە سووریا چالاکیی ئەنجام داوە.
ناوبراو دوای ئەوەی کە وەک بەرپرسی چەکە قورسەکان لە ناوچەی «حەسەکە»ی سووریا چالاکی نواندووە، دیسانەوە لە ٢٠١٧ لە ناوچەی «سەرێ کانی»- تەل تەمر ئەرکمەند کراوە.
وەک سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا دەڵێن: «قەیس بەرهۆ سولایڤا» کە لە میانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی «کانی ئاشتی» کە لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ٢٠١٩ بەڕێوەبرا، چالاکیی لە دژی هێزە ئەمنییەکان ئەنجام دا، لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیاوە خرایە ژێر چاودێرییەوەو سەرەنجام لە ھێرشێکی ھێزەکانی تورکیا کرایە ئامانج و لە چالاکی خرا.