ئادار 31, 2024 13:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە هەوڵ دایە بۆ پەرەدان بە زەخت و گوشارەکانی بۆسەر ڕژیمی زایۆنیستی، بەئامانجی ناچارکردنی بە ملکەچ بوون بۆ بڕیارنامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەپەیوەند لەگەڵ ئاگربڕ لە کەرتی غەزە.

"ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی گوتارێک لە کۆبوونەوەیەکی پارتەکەی لە ئیستامبووڵ وتی: کە وڵاتەکەی هەمووکارێک دەکا بۆ کەرتی غەزەو تا ئەو جێگەی کە لەلایەنی ئابوریەوە بتوانێ بەردەوام دەبێ لەسەر ئەو پاڵپشتیەی.

ناوبراو وتی: تورکیا لەهەوڵ دایە تاکوو تاقیکاریەکەی غەزەش بە هەمان شێوەی سۆماڵ و سووریاو قەرەباغ  سەرکەوتوانە تێ پەڕێنێ و هەربەو ئامانجەش ڕۆژی ڕابردوو هەشتەمین کەشتی هەڵگری یارمەتی بە سەدو بیست و پێنج هەزار پەکەیجی خواردن بەبڕی سێ هەزار تۆن"مان بۆ خەڵکی غەزە بەڕێکردۆتە وڵاتی میسر.

سەرۆک کۆماری تورکیا پێداگری کرد کە تا ئەو کاتەی کە خەڵکی فەلەستین دەستیان ڕانەگا بە مافی ئازادی خۆیان لە خاکی داگیرکراویان و وڵاتی سەربەخۆی خۆیان بەپێتەختی قودسی پیرۆز پێک نەهێنن، ئێمە واز لە پاڵپشتی خۆمان لەو خەڵکە ناهێنین.

ناوبراو وتی: لەدوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەپەیوەند لەگەڵ ئاگربڕی خێرا لە کەرتی غەزە، هەوڵی زۆرمان داوە بۆ زۆرترکردنی زەختو گوشارلەسەر ڕژیمی زایۆنیستی.

سەرپەیڤ