دەرکەوتنی بەڵگەی یارمەتیی نەوتیی ئەردوغان بە ڕژێمی ئیسراییل
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i435091-دەرکەوتنی_بەڵگەی_یارمەتیی_نەوتیی_ئەردوغان_بە_ڕژێمی_ئیسراییل
نوێنەرێکی پەرلەمانی تورکیا ماوەیەک لەمەوبەر وێنەگەلێکی سەتەلایەتی و بەڵگەگەلێکی هەڵگری دەیتای دەریاوانی لە پەرلەمانی تورکیادا خستە بەردەست کە یارمەتیی نەوتی ئەم وڵاتە بە ڕژێمی زایۆنی دەسەلمێنێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2025 15:46 Asia/Tehran
  • دەرکەوتنی بەڵگەی یارمەتیی نەوتیی ئەردوغان بە ڕژێمی ئیسراییل

نوێنەرێکی پەرلەمانی تورکیا ماوەیەک لەمەوبەر وێنەگەلێکی سەتەلایەتی و بەڵگەگەلێکی هەڵگری دەیتای دەریاوانی لە پەرلەمانی تورکیادا خستە بەردەست کە یارمەتیی نەوتی ئەم وڵاتە بە ڕژێمی زایۆنی دەسەلمێنێ.

"گەرگەرلی ئۆغڵوو" نوێنەری پەرلەمانی تورکیا ئەمدواییە لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا وتی: حکومەتی ئەردوغان ئێستاش هەر یەکێک لە دابینکەرە سەرەکییەکانی نەوتی ڕژێمی زایۆنییە. ناوبراو وتیشی: گەمییەکانی ئێمە کەرەستەکانی پیشاندەری شوێن و جێگای خۆیان دەکوژاندەوە و بە لەونێک کە وەک بڵێی بەنیازن بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن دەجووڵانەوە، بەڵام ئێمە وێنە سەتەلایتیەکانمان لێکدایەوە و بۆمان دەرکەوت کە چەند گەمییەکی ئێمە کە هەڵگری نەوت بوون خۆیان گەیاندۆتە بەندەرەکانی حەیفا و ئەشدوود لە فەلەستینی داگیرکراودا.

پێشتریش بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی ئاماری تورکیا؛ حکومەتی ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە جەنگەی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە چەک و کەرەستەی جەنگیی فرۆشتبوو بەم ڕژێمە.