ئەردۆغان: سزادانی ڕژێمی " ئیسرائیل" بۆ خەسارگەیاندنەکانی بە غەززە زەروری وپێویستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i435737-ئەردۆغان_سزادانی_ڕژێمی_ئیسرائیل_بۆ_خەسارگەیاندنەکانی_بە_غەززە_زەروری_وپێویستە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوتی: ناتانیاهۆ دەبێ لەدووی دانی ١٠٠ ملیارددوڵارزیان وخەساربە کەرتی غەززە بێت نەئەوەی کە لەدووی زێدونیشتمانی جێگرەوەبێت بۆ دانیشتووانی ناوچە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2025 13:23 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: سزادانی ڕژێمی

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوتی: ناتانیاهۆ دەبێ لەدووی دانی ١٠٠ ملیارددوڵارزیان وخەساربە کەرتی غەززە بێت نەئەوەی کە لەدووی زێدونیشتمانی جێگرەوەبێت بۆ دانیشتووانی ناوچە.

ناوبراو وتی: بڕاوم هەیە پیشنیارەکانی دەرکردنی فەلەستینیەکان لە سەرزەوی فەلەستین کە هەزاران ساڵە لەوێ دەژێن نابێ بەجیدی بزانین .

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: نابێ ئیزن بدەێن بە ئیسرائیل هەتا ئەم ڕێگە وڕێبازە بەردەوام بکات بە جۆرێک کە هەست بکات دوای ئەم هەموو کاولکاری وکوشت وبڕوقەڵاچوو کردنەی کەرتی غەززە هیچ نەقەوماوە.

ئەردۆغان جەختی کرد : حکومەتی ئیسرائیل " سەرەتا دەبێ لەبەر کاولکاریەکان لە غەززە سزابدرێت ودوای ئەوە ئۆپراسیۆنی ئاوەدانکردنەوە لەو ناوچە دەسپێبکات. دەبێ ئەو ماڵ وزەویانەی کە ئیسرائیل، وشاروچکە نشینە سەرەڕووکان لە فەلەستینیەکانیان داگیرکردووە بگەڕیننەوە بە خاوەنانی سەرەکیان .  

.