کاردانەوەی ئەردوغان بە هەڵوەشانەوەی پەکەکە
سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوە بە ڕاگەیەندرانی هەڵوەشانەوەی گرووپی پەکەکە، ئەم کردەوەی بە هەنگاوێکی گرینگ هێنایە ئەژمار لە ئاراستەی بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیادا.
ڕەجەب تەیب ئەردوغان وتی: ئەم بڕیارە دەسپێکی قۆناغێکی تازەیە لە ئاراستەی پەرەپێدانی پێکەوەژیان و برایەتی لە نێوان چین و توێژەکانی خەڵکی تورکیادا. ئەردوغان وتیشی: بە نەمانی تیرۆر و تووندوتیژی لە هاوکێشەکاندا، تورکیا پێدەنێتە قۆناغێکی تازەوە کە تێیدا بەستێن و پتانسییەلی دیموکراتیکی چالاکیی سیاسی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر و بەربڵاوتر دەبێ. سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆتاییدا ڕاشیگەیاند: بە بڕوای ئێمە بازنەی ئەم بڕیارە هەموو لقەکانی ئەم گرووپە لە سوریا، باکووری عێراق و ئەورووپایش دەگرێتەوە. وتەبێژی "کەجەکە"یش لەم بارەوە وتوویەتی: لەمەبەدوا ولە درێژەیشدا ئەوەی ڕوو دەدات بەسراوەتەوە بە هەنگاوی یاسایی و سیاسیی کە حکومەتی تورکیا هەڵیدەگرێ. و تا ئێستا هیچ ڕێککەوتننامە یان تەبایی نامەیەکی نووسراو یان زارەکی لە نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا نەکراوە.