خۆپیشاندانی بەرفراوانی خەڵکی تورکیا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە
کانونی دوھەم 01, 2026 17:32 Asia/Tehran
لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی زایینیدا خەڵکی تورکیا خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شەڕوێکەوتوو و گەمارۆدراوی غەززە ئەنجامدا.
ئەم خۆپیشاندانە لە لایەن "هاوپەیمانی مرۆڤایەتی" و "پلاتفۆرمی ئیرادەی نیشتمانی" بە بەشداری زیاتر لە ٤٠٠ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی پاش نوێژی بەیانی بەڕێوەچوو لە ئاراستەی داخوازی کۆتاییهێنان بە کوشتاری فەلەستینیەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە. دروشمی سەرەکی خۆپیشاندانەکە بریتی بوو لە "نە تەسلیمبوون، نە بێدەنگی، نە لەبیرکردنی فەلەستین ". بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە لە کاتێکدا کە ئاڵای تورکیا و فەلەستینیان بەدەستەوە بوو، بە لەسەرکردنی کوفیەی فەلەستینی، دروشمی پشتیوانی لە فەلەستینیان بەرزکردەوە، لەوانە "لە ئەستەموڵەوە تا غەززە، هەزار سڵاو بۆ خۆڕاگری" و "فەلەستینی ئازاد لە ڕووبارەوە تا دەریا ".