تورکیا
-
لێدوانی سۆیلۆ سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا
کانونی دوھەم 13, 2023 18:14وەزیری نێوخۆی تورکیا بانگەشەی کرد کە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٦ هەزار و ٢١٢ ئۆپەراسیۆنیان دژی "رێکخراوە تیرۆریستییەکان" ئەنجام داوە.
-
بانگکرانی باڵوێزی سویید لە ئەنقەرە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیا
کانونی دوھەم 13, 2023 18:05ئانکارا ڕۆژی پێنجشەممە، باڵوێزی سویید لە ئەنقەرەی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڵاوکرانەوە و ھەڵواسرانی کاریکاتێری ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا، بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بانگ کرد.
-
تەقینەوەیەکی قورس لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا ڕووی دا
کانونی دوھەم 12, 2023 23:28ھێندێک لە میدیاکانی تورکیا باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورسیان لە شاریئەستەمۆڵی کردووە.
-
دەمیرتاش: هەمومان ڕزگارمان دەبێت لەم دەستەڵاتە چەوسێنەرە
کانونی دوھەم 12, 2023 16:59«سەڵاحەدین دەمیرتاش»هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانی ئیدرنەوە پەیامێکی ئاڕاستەی «رەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و رایگەیاند: هەموان کۆکن لەسەر ئەوەی کە دەبێت ڕزگارمان بێت لەم دەسەڵاتە چەوسێنەرە، بۆ ئەو گۆڕانکارییەش خەڵک بڕیاری خۆی داوە، ئەم بابەتەش کۆتایی هاتووە.
-
باڵوێزی نوێی تورکیا لە ئیسرائیل دەستی بە کارەکانی کرد
کانونی دوھەم 12, 2023 10:46«شاکر ئۆزکان تێرۆنلار»، باڵوێزی نوێی تورکیا لە فەلەستینی داگیرکراو (ئیسرائیل)، بڕوانامەی خۆی پێشکەش بە «ئیسحاق هەرزۆگ» سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی کرد.
-
میدحەت سەنجەر: بەپشتیوانیی دەنگدەران دەبینە بڕیاردەر و یەکلاییکەرەوەی ژیانی سیاسیی وڵات
کانونی دوھەم 11, 2023 17:30«میدحەت سانجەر» هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (هەدەپە) رایگەیاند: هەرچەندە دادگای دەستوریی تورکیا بڕیاری داوە دارایی پارتەکەیان ببڕێت، بەڵام سەرباری ئەوەش لە خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خۆیان بەردەوام دەبن و لە هەڵبژاردنی داهاتووش پارتەکەیان کە ئیرادەی ملیۆنان کەسە، بەپشتیوانیی دەنگدەران دەبێتە بڕیاردەر و یەکلاییکەرەوەی ژیانی سیاسی وڵات.
-
ئەردۆغان داوای کۆتایی هاتنی بوونی «پەکەکە» لە باکووری عێراقی کرد
کانونی دوھەم 11, 2023 04:21«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «محەممەد شیاع سودانی»، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای ڕێگریکردن و کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە باکوری عێراقی کرد.
-
ئەگەری دیداری ئەردۆغان و ئەسەد پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا
کانونی دوھەم 10, 2023 23:59میدیاکانی تورکیا باسی ئەگەری کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی وڵاتەکەیان و سوریایان کردووە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا.
-
پێشوازیی تورکیا لە درێژکردنەوەی ناردنی یارمەتییە مرۆڤیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا
کانونی دوھەم 10, 2023 18:06وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێشوازیی لە درێژکردنەوەی هاوکارییە مرۆڤیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ باکوری ڕۆژئاوای سوریا کرد بۆ ماوەی ٦ مانگ.
-
ڕێگە نادەین ڕێگری لە پێشکەوتنی سەربازیی تورکیا بکرێت
کانونی دوھەم 09, 2023 23:09ڕۆژی دووشەممە، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، حکومەتەکەی ڕێگە بە هیچ وڵاتێک نادات ڕێگری لە پێشکەوتنی تورکیا لە بوارەکانی سەربازی و بەرگریدا بکات.