هیلاری کڵینتۆن چلۆن شکستی هێنا؟
هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە هەشتەمی نوامبەر دەبێ وەک سەرهەڵدانێکی دژی سیستێمی سیاسیی دەستەڵاتدار چاو لێ بکەین و کەمتر کەسێک هەڵدەکەوێ کە بەڕادەی هیلاری کڵینتۆن هێمای سیستێمی سیاسیی دەستەڵاتدار بێت.
کڵینتۆن لە ململانێی هەڵبژاردنەکانی بۆ ملوێنان دەنگدەری توڕە بووە بە هێمای نوشوستی هێنانی سیاسەتەکانی ئەمریکا. ناوبراو گەلێک جار وتوویەتی کە شیاوترین پاڵێوراوی سەرۆک کۆمارەتییە. بەڵام زۆرێک لە خەڵک وایان پێ باشترە کە لە باتی سیاسەتڤانێکی ڤاشێنگتۆنی و لە بازنەی دەستەڵات دا، بازرگانێک بچێتە کۆشکی سپییەوە.
لە لایەکی دیکەدا دۆناڵد ترامپ هەڵکەوتووە کە توانیویەتی دەنگدەران بۆ بە دەست هێنانی ڕادەی پێویست لە ئیالەتێکی چارەنووس سازدا بێنێتە سەر ئەو بڕوایەی کە بۆ گرفتەکان ڕێگاچارەی پێیە.
ئەم ملیاردێرە ئەمریکییە خۆی وەک نوێنەرێکی سەرکەوتووی بەدەر لە بازنەی دەستەڵات لە هەمبەر نوێنەرێکی تەواو تێوەگلاوی دەستەڵات بنوێنێ و ببێ بە پاڵێوراوێکی ناڕازی. لە حاڵێکدا کە کڵینتۆن نوێنەرو هێمای ئەم بارودۆخ و میکانیزمەی ئێستا بوو.
گرفتی متمانە نەکردن بە هیلاری کڵینتۆن پێشینەیەکی دورودرێژی هەیە و هەر لە بەر ئەمەش بوو کە قەیرانی ئیمایلەکانی هێندە پەرەی سەند. کڵینتۆن گرفتی بەدەست هێنانی متمانەی هەبوو. ناوبراو لە چاو زۆر کەس، ئافرەتێکی سەر بە بلیمەتانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا بوو کە بە چاوێکی سوکەوەو لە سەرەوە بۆ چینی کرێکاری دەڕوانی.
ئەو سامانەش کە بنەماڵەی کڵینتۆن لەپاش بەجێ هێڵانی کۆشکی سپی بەدەستی هێنا هیچ یارمەتییەکی نەدان. خاتوونی یەکەمی پێشوی ئەمریکا بەس وەکوو لیبراڵێکی لیمۆزین سوار چاوی لێ دەکرا کە بە سواری جێتی تاکەکەسی هاتووچۆی دەکرد.
لە وڵاتێک دا کە ئەو ژمارەی ئەو ئافرەتانەی کە دەنگ دەدەن بە مەلایین لە پیاوان زیاترن، وا دیارە کە ڕەگەزەکەی کڵینتۆن نەبوو بە سەرەتییەک بۆی. بەڵام لە هەمان قۆناغی یەکەمی ململانێکانی هەڵبژاردن دا لەگەڵ بێڕنی سەندێرز ئەوە دەرکەوت کە چەندە بۆ هان دانی ئافرەتانی لاو بە تایبەتی لەمەڕ یارمەتی دانی مسۆگەر بوونی هەلی سەرۆکایەتیی یەکەم ئافرەتی وڵاتەکەی گرفتی هەیە.
پەیوەندیی زۆرێک لە ئافرەتان قەت لەگەڵی دا گەرم و گوڕ نەبوو. زۆرێکیان قسەکانی هیلارییان لە سەردەمی سەرۆکایەتیی مێردەکەی کە وتبووی: (حەز ناکات ئافرەتێک بێت کە لە ماڵەوە بمێنێتەوەو خۆی بە شیرینی سازکردنەوە خەریک کات)،وەک سوکایەتی کردنێک بەخۆیانیان لێک دایەوە.
کڵینتۆن لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی مێردەکەی دا وتبووی کە حەز ناکات ئافرەتێک بێت کە لە ماڵەوە بمێنێتەوەو خۆی بە شیرینی سازکردنەوە خەریک کات.
هیلاری کڵینتۆن توانایی ناخەکیی بۆ ململانێی هەڵبژاردن نەبوو. زۆربەی وتاردانەکانی ویشک و ساردوسڕ بوون. بەشە زەقەکانی لێدوانەکانی زۆر ساختەو بێ ناوەڕۆک باس دەکردو لە گوێی زۆرێک لە خەڵک لە مەرایی مارانە دەچوو. ڕیسوایی هەمدیسانی کێشەی ئیمایلەکانیشی بوە هۆی ئەوەی کە ململانێکەی بە پەیامێکی نەرێنییەوە کۆتایی پێ بێنێ.
ململانێی کڵینتۆن هەڵەیەکی تاکتیکیش دێتە ئەژمار. ناوبراو لە باتی کات بە فێڕۆدان و لە کیس دانی سەرچاوەکانی لەو ئیالەتانەی کە پێویستی بە سەرکەوتن تیایاندا هەبوو وەکوو ئۆهایۆو کارۆلینای باکوری، دەیتوانی کاتێکی زیاتر لەو 18 ئیالەتەتەدا دابنێت کە لە شەش هەڵبژاردنەکەی ئەم دواییە دەنگیان بە دیموکراتەکان دابوو و بە (شورە شینەکەی دیموکراتەکان) ناوی دەرکرد بوو.
ئەم هەڵبژاردنە بەس پشت کردنی خەڵک بە هیلاری کڵینتۆن نەبوو، بەڵکو پشت کردنی نیوەی وڵات لە باراک ئوباماو ئەمریکا بوو، بابەتێک کە دەتوانێ ببێتە ناوەڕۆکی وتارێکی دیکە.