تشرینی دووه‌م 12, 2016 09:10 Asia/Tehran

شارەکانی بوستون، ئاریزونا، سیاتل و سنخۆزە شایەتی خۆپیشاندانی دژە ترامپن.

ناڕەزایەتی بەرمبەر هەڵبژێردرانی ترامپ

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی سی ئێن ئێن  دوابەدوای سەرکەوتنی بەربژاری کۆماریخوازان لە هەڵبژاردنی  ئەمریکا شەپۆلی ناڕەزایەتی و تووڕەیی سەرانسەری ئەم وڵاتەی گرتۆتە بەر .

خۆپیشاندانێکی بەربڵاو ئێستا لە نیۆیۆرک وشیکاگۆ بەڕێوە دەچێت . خۆپیشاندەران لە نیویۆرک دەچن بەرەولای تاوەری ترامپ لە مەنهەتەن.

خۆپیشاندەران لە بەرامبەر تاوەری ترامپ لە مەنهەتەن

 

ئێستا نیزیکەی پێنج هەتا دەهەزار کەس لە  ناوەڕاستی مەنهەتەن کۆبوونەتەوە و بە دژی هەڵبژاردنی دونالد ترامپ وەک سەروک کۆمار  خۆپیشاندانیان کردووە . ناڕازیان دروشمگەلێکی وەک دونالد ترامپ دەبێ بڕوات و دونالد ترامپ سەرۆکی ئێمە نییە، بەرز دەکەنەوە  .

خۆپیشاندەران بەنیازی کۆتاکردنی ناڕەزایەتییەکان نین.

ناڕەزایەتی بەرمبەر هەڵبژێردرانی ترامپ

 

خۆپیشاندان بە دژی ترامپ کە لە نیۆیۆرکە و شیکاگۆ دەست پێکراوە ئێستا گەیشتووەتە شارەکانی دیکە لەوان فلادلفیا.

               دونالد ترامپ کەسایەتی بێ ڕوتوشی ئەمریکا

دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا!!

 

دروشمی چاکسازی گەندەڵگاری لە واشینگتون  لە ئەنجام دا  بووە هۆی پەیڕەوی خەڵک لە ترامپ  و  وادیارە  لە ئەمریکا بەرەوڕووی ئینقلابی  سپی و ڕابوونی خەڵکین  واتە هەر ئەو قسانەی کە ئێمە لە سی و حەوت ساڵی ڕابردوو ڕامانگەیاند کە نابێ  متمانە بە دەسەڵاتدارانی ئەمریکی بکەین  ئێستا خەڵکی ئەم وڵاتە هەر ئەم قسانە دەکەن.

ناڕەزایەتی بەرمبەر هەڵبژێردرانی ترامپ

 

بەپێی ڕاپرسی دامەزراوەی  پییۆ  سەتی 79ی خەڵکی ئەمریکا بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانیان بێ متمانەن و لەبارەی دەوری پارە لە سیستمی حکومەتی ئەم وڵاتە ش  بە پێی  ڕاپرسی دامەزراوەی گالوپ  سەتی حەفتاوپێنجی  خەڵک بڕوایان وایە  سیاسەتمەداران و سەرمایەداران بە دژی خەڵکی ئەمریکا  هاودەست بوونە .

ناڕەزایەتی بەرمبەر هەڵبژێردرانی ترامپ
ناڕەزایەتی بەرمبەر هەڵبژێردرانی ترامپ

 

 

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ